سێرجیۆس سەریکانی
ڕواڵەت
سێرجیۆس سەریکانی (ھەروەھا بە سێرجس ناسراوە) پزیشک، نووسەر و وەرگێڕ بوو. یەکێک بوو لە بەناوبانگترین پزیشکەکانی بێزەنتییەکان، لە (سەریکان)ی ڕۆژاوای کوردستان لە دەوروبەری ساڵانی ٥٠٠ی زایینیی پێش ھاتنی ئیسلام ژیاوە. لە ئەسکەندەریە فێری زمانی یۆنانی بووە، بۆیە لەپاڵ کاری پزیشکی کاری وەرگێڕانیشی کردووە و دەیان کتێبی پزیشکی لە یۆنانییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی سریانی، لە ساڵی ٥٣٦ی زایینی مردووە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |