سیسکۆ سیستمز
Cisco-Logo | |
بازرگانی دەکات لە | ڕایەڵەی کۆمپیوتەر، گەیاندن، پەیوەندیکردن |
---|---|
دامەزراوە لە | ١٠ کانوونی یهکهمی ١٩٨٤ |
شوێنی سەرەکی | San José (کالیفۆڕنیا، سان جۆزێ), 170 West Tasman Dr.
San Jose, CA 95134 USA |
بەڕێوەبەران | John T. Chambers (CEO) |
کارمەندان | 71,883 (2016) |
ماڵپەڕ | http://www.cisco.com |
سیسکۆ لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سان فرانسیسکۆ San Francisco لە کالیفۆڕنیای سەر بە ئەمەریکا دامەزراوە، لە لایەن کوڕ و کچێکی خوێندکاری زانکۆی ستانفۆرد شاری سان جۆزێ San Jose. ئەم دوو خۆشەویستە لیۆنارد Leonard Bosack و ساندرا Sandra Lerner، لە ژوورێکی زانکۆ سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بوون بۆ ھێنانەدیی شێوازێکی ئاسان لە ڕایەڵەکردنی چەند کۆمپیوتەرێکدا بەیەکەوە، سەرەنجام سیسکۆیان پێک ھێنا، ساڵی ١٩٩٠ ساندرای خێزانی پێش جیابوونەوەی لە لیۆنارد بە ١٧٠ میلیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەستی لە سیسکۆ ھەڵگرت.
سیسکۆ ناسراوە بە بەرھەمھێنانی Router و Switches لە بواری ڕایەڵەکردندا. سیسکۆ توانیی لە ڕێگەی router ـەوە چارەسەرەکانییەوە لەم بوارەدا ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕێت، بەھۆی فراوانبوونی بەکارھێنانی ئینتەرنێتەوە. سیسکۆ گەشەیەکی باشی کرد و چەندین شیکاریی ھێنایە خزمەت ئاسانکردنی ڕایەڵە.
ناو و لۆگۆکەیان
[دەستکاری]ناوی سیسکۆ cisco لە دوا بڕگەی ناوی سان فرانسیسکۆ San Francisco وەرگیراوە , وێنەی لۆگۆکەش لە دیمەنی پردی Golden Gate لەو شارە وەرگیراوە، ھاوکات دەکرێت وەکوو شەپۆلێکی ڕادیۆیی تەماشای بکرێت. ئەمڕۆکە لە سەدا ٥٠ بۆ ٨٠ ـی شیکارەکانی ڕایەڵە و پەیوەندیکردن ھی سیسکۆیە، زیاتر لە ٣٠ ھەزار کارمەند لە ١١٥ وڵاتی جیادا کار لەم کۆمپانیایەدا دەکەن.
بواری کارکردن
[دەستکاری]سیسکۆ چەندین پەیمانگای فێرکردن و پێوانەیی ھەیە، کە ساڵانە ھەزاران ئەندازیار، پسپۆڕیی تیا وەردەگرێت.
وێبگە
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]- زانستپەروەرانی کورد - سیسکۆ ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیسکۆ سیستمز تێدایە. |
- دامەزرانەکانی ١٩٩٤ لە کالیفۆرنیا
- سیسکۆ سیستەمز
- کۆمپانیاکان، دامەزرانی ١٩٨٤
- دامەزراوەکانی کالیفۆرنیا لە ١٩٩٧
- ئەو کۆمپانیا تەکنۆلۆژیانەی دەکەونە کەنار دەریای سان فرانسیسکۆ
- کۆمپانیاکان لە ناسدەک-١٠٠
- کۆمپانیاکان لە تێکڕای پیشەسازیی داو جۆنز
- کۆمپانیا فرەنەتەوەییەکان کە بارەگاکەیان لە ئەمریکایە
- کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر کە لە ساڵی ١٩٨٤ دامەزراون
- کۆمپانیا ئەلیکترۆنییەکان کە لە ساڵی ١٩٨٤ دامەزراون
- کۆمپانیا تەکنەلۆژیاکان کە لە ساڵی ١٩٨٤ دامەزراون