سیستمی شوێندۆزیی جیھانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە سیستەمی شوێندۆزیی جیھانیەوە ڕەوانە کراوە)

سیستمی شوێندۆزیی جیھانی (بە ئینگلیزی: Global Positioning System بە کورتکراوی: GPS؛ جی پی ئێس) سیستمێکی ئاسمانیی ڕێدۆزیی سەتەلایتییە. جی پی ئێس لە ھەمووی ڕەوشێکە کەش و ھەوا و لە ھەموو شوێنێک لە سەر یان نزیکی زەوی کە لەبەرچاوی لانی کەم چوار سەتەلایتی سیستمەکەدا بێت زانیاریی شوێن و کات دەدات. جی پی ئێس لە لایەن دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بەڕێوە دەچێت. تۆڕێکە و لە ٣٠ مانگی دەستکرد پێکدێت و بەردەوام بەدەوری گۆی زەویدا و لە بەرزی ٢٠٠٠٠ کم دەخولێنەوە.

مێژوو[دەستکاری]

ئەم سیستمە سەرەتا لەلایەن حوکمەتی ئەمریکاوە پەرەی پێدرا بۆ ئامرازی سەربازی ، بەڵام ئێستا ھەموو کەسێک ئامێرێکی ھەیە و پاڵپشتی ئەو تەکتیکە دەکات ، ئیتر ساتناڤ بێت - SatNav ، یان مۆبایل یان یەکەی دیاریکردنی شوێن ھەڵگرتنەوە بێت.