سۆفی عومەر
سۆفی عومەر | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | عومەر چەلیک (ناوی کاتی لەدایکبوون) |
پیشە | ھەڵپەڕکێی کوردی، چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شوان (پێشدا) |
چالاکبوون | ٢٠٠٠–ئێستا |
ناسراوە بە | پڵنگی شایی |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
مناڵ(ەکان) | ٥ کوڕ، ٥ کچ |
خێزان | دڵبەر (١٩٧٦–ئێستا) |
عومەر چەلیک (لە دایکبووی ١٩٦١ لە شەمزینان، باکووری کوردستان) ناسراو بە سۆفی عومەر کەسایەتیی بەناوبانگی کوردە کە لە بواری ھەڵپەڕکێی کوردیدا چالاکە و ڤیدیۆکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەری زۆر دەخوات.[١]
ژیاننامە
[دەستکاری]عومەر چەلیک بە سۆفی عومەر ناسراوە، چوونکە ڕیشی ھەیە و لە بنەماڵەیەکی سۆفییە. ساڵی ١٩٦١ لە گوندی بێتکارۆک لە قەزای شەمزینان لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە ھۆزی گەردییە. تەمەنی ١٥ ساڵ بووە کە ژیانی ھاوژینی پێکھێناوە، ئێستا باوکی ٥ کوڕ و ٥ کچە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە خۆی داوەتە شایی و ھەڵپەڕکێ و دەڵێت: «شوانی مەڕ بووم، بەبێ ساز و گۆرانی لەسەر یەک پێ هەڵپەڕکێم دەکرد». ئەوە ٢٠ ساڵە لە کاری ھەڵپەڕکێی دایە و بەردەوام دەچێتە شایییەکانی ناوچەکە.[١][٢] کارەکانی سۆفی عومەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی داوەتەوە، بەرھەمەکانی بینەرێکی زۆر دەخوات و چەندین ئیشی وەکوو چالێنج لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستنیشان کراوە.[٣] ھەروەھا لە بەرھەمێکدا لەگەڵ ئاگرین دڵشاد ھاوکاری کرد و لە ڤیدیۆی گۆرانییەکەدا خەریک بە ھەڵپەڕکێ بوو.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا سۆفی عومەر، پڵنگەکەی شایی و هەڵپەڕکێ تیکتۆکی تەنیوە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ سۆفی عومەر. ڕاپرسی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ هەڵپەڕکێی (سۆفی عومەر) دەبێتە چالێنج و هەموان دوبارەی دەکەنەوە. تۆڕی میدیاییی خەڵک (لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ ئاگرین دڵشاد لە بەرھەمێكی نوێدا لەگەڵ سۆفی عومەر دەردەكەوێت. کوردستان ٢٤.