ئاگرین دڵشاد
ئاگرین دڵشاد خەڵکی شاری کەرکووکە[١] لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٥، گۆرانیبێژێکی کوردە.[٢] ئەو لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان پێشکەشکاری لە چەند بەرنامەیەکی مۆسیقی و پێشبڕکێی گۆرانیگوتن کردووە. ئەو دەرچووی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە، ھەروەھا لە ئێستادا قوتابییە لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکان لە زانکۆی سەلاحەددین.[٣] لەتەمەنێکی زووەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، توانیویەتی لەرێی میوزیک و بەرھەمە ھونەرییەکانی خۆیەوە ملیۆنان بینەر و بیسەر لە ھەموو تەمەنەکان لە ھونەرەکەی کۆبکاتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٩، لە بەرنامەی زە لێجند لە کەناڵی ئاڤا وەک ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندن بەشداربووە لەو بەرنامەیە کە بۆ پێشڕبکێی گۆرانی گوتنە. لە ساڵی ٢٠٢١، ئەلبوومێکی بەناوی ڕەنگار بڵاوکردەوە.[٤]
بۆ بینینی یوتیوبی هوونەرمەند ئاگرین دڵشاد کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن .[٤]
پوختەی ژیان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
شێوازی دەربڕینی ئەم وتارە لەگەڵ ئەو شێوازی دەربڕینە ئینسایکڵۆپیدیایییەی کە لە ویکیپیدیا بەکارھاتووە ناگونجێت. |
ژیاننامەی
[دەستکاری]ئاگرین دلشاد لە خێزانێکی ھونەری بەواتای ئەوەی لەسەرەتای منداڵییەوە خولیای ھونەری میوزیک وگۆرانی ھەبووە و بەردەوام بوە لە بەرەو پێشبردنی ھونەرەکەی. تەنھا پاش چەند ساڵێک سلێمانیانی جێھێشتوە و چونەتە شاری کەرکووک و لە دواتردا ھاتوەتە ھەولێر و لە ھەولێر درێژەی بە ژیان وکارەھونەرییەکانیداوە. ئاگرین دڵشاد دەتوانێت بە زمانەکانی (کوردی – عەرەبی – تورکی) بە شێوەیەکی زۆر باش گۆرانی بڵێت و چەند جارێکیش بە زمانەکانی (فارسی-ئینگلیزی-یۆنانی-ئەرمەنی) گۆرانی وتوە. ئاگرین دلشاد بەردەوام لەگەل خوێندنی کۆلێژی میوزیکی خەریکی کاری میوزیک لایڤ بوە و سەدان میوزیک لای یڤ کردووە لە شارەکانی کوردستان بە گشتی و ھەولێر و سلێمانی بەتایبەتر.
خوێندنی
[دەستکاری]سالی ٢٠٠٧ خویندن سەرەتای لە خوێندنگەی مەولەوی لە شاری کەرکووک تەواوکردوە و پاشان سالی ٢٠١٠ خویندی ناوەندی لە خوێندنگەی بانەڕۆژ لە شاری کەرکووک تەواوکردوە. ھونەرمەند بەھۆی ئەو خولیایە زۆرەی بۆ میوزیک ھەیبوە ھەر زوو چوەتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی کەرکووک بەشی میوزیک. لە سالی ٢٠١٠ ھونەرمەند لە ھەڵسەنگاندنی پەیمانگا بە پلەی یەکەم وەرگیراوە و ھەر ٥ ساڵی پەیمانگای بە ئاسیتی یەکەم تەواوکرد لە ساڵ ٢٠١٥ ھەر لەگەل تەواوبونی خوێندنی پەیمانگا بە بەشی میوزیک، ھونەرمەند ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەلاحەدین لە ھەولێ دووبارە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژ وەرگیاراوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە لە میوزیک لە سالی ٢٠١٩. ئاگرین دلشاد لە ئێستادا خاوەنی بروانامەی دبلۆم و بەکالۆریۆسە لە میوزیک و ھەروەھا شارەزای باشی لە چەندین ئامێری میویزیکی ھەیە.
ئامێرەکانی میوزیک
[دەستکاری]عود - پیانۆ - کیبۆرد - سەنتوور - جەمبوش - باڵەبان - بلوێر - دووزەلە - زوڕنا - ساز – کەمان - و چەندین ئامێری دیکەی میوزیکی.
بوارەکانی میوزیک
[دەستکاری]ئاگرین دلشاد جگە لە گۆرانیوتن، شارەزایەکی تەواوی ھەیە لەچەند پیشەیەکی دیکەی پەیوەست بەز ھونەرەوە و دەتوانێ وەک و (ئاوازدانەر، ڕێکخەری میوزیکی، ئەکتەر، نووسەری تێکستی گۆران) ڕۆڵێکی باش بینیوە لە ھونەری کوردیدا.
پیشەیی تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد کەسایەتییەکی کاریگەری دیار و سەرکەوتوی ناو میدیای کوردییەو بەردەوام لەسەر شاشەکانی میدیای کوردی دەبینرێت. ھونەرمەند تاکو ئێستا وەک و پێشکەشکار و ئەندامی لێژێنەی ھەڵسەنگاندن لە پڕۆگرامی موزیکی وکاسایەتی لە میدیا و تەلەفیزیۆی کوردی دەرکەوتووە.
پێشکەشکاری :
[دەستکاری]
پێشکەشکاری لە بەرنامەی ماکس میوزیک
ئاگرین دلشاد جگە لە گۆرانی و ئاوازدان ، پڕۆگرامێکی میوزیکی ھەبوە لە تەلەفزیۆنی کوردماکس لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ بە ستایلیکی نوێ پرۆگرامی ھونەری ھینایە ناو میدیای کوردی و لە ماوەی تەنھا شەش مانگ دا ١٢ پرۆگرامی پێشکەش کردووە بە میوانداری دەیان ھونەرمەندی دیاری ناوچەکە. ئەو پرۆگرامە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر بەرەوپێشبردنی میوزیکی کوردی. لەو ماوە کەمەدا دەنگدانەوەیەکی باشی لە ناو ھەوادارانی ھونەری کوردی ھەبووە و ھەتا ئێستاش بە ملیۆنان بینەری بەرنامەکەی ھەبووە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و یوتیوب.
پێشکەشکاری لە ڕاشەنی شەوکۆ
بەرنامەیەکی تایبەت بوو کە لە میدیای دیجیتاڵیدا بڵاو کرایەوە و ئامانجی تیشک خستنە سەر کۆمەڵێک بابەتی نەتەوەیی و نیشتمانی پەیوەست بە کورد و کوردستان بوو ، ئەم بەرنامەیە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە هەولێر بەڕێوەچوو و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو ، میوانان پێشوەختە لە رێگەی لینکێکەوە داواکاری خۆیان بۆ ئامادەبوون لە بەرنامەکە پێشکەش دەکرد ، ئەم بەرنامەیە لە رێکەوتەکانی ۲٠ و ٢١ و ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە فلۆریا سیتی هەولێر ، لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو تا ١٢:٠٠ی شەو پێشکەشکرا. لەم چالاکییە فەرهەنگ دۆزیەی ڕاشەنی شەوکۆدا گوڵدەستەیەک لە نووسەران و هونەرمەندان و شاعیران لەبارەی ڕۆڵی زمان و وێژە و گۆرانی لە پاراستنی "کوردبووندا" گفتوگۆیان کرد و کۆمەڵێک بابەتییان باس کرد.
ئەم چالاکییە فەرهەنگیە کە ئاوێتەیەکە لە میوزیک و گفتوگۆ و تێڕامان لە لایەن دوو هاوەڵگەری (کۆمپانیای) ئارتین کراون و ڕاگریین ڕێکدەخرا.
لێژنەی ھەڵسەنگاندن و دادوەری لە پرۆگرامی ھونەری (The Legend) کوردی
[دەستکاری]پاش ئەوەی ئاگرین دلشاد لە ماوەیەکی کەمدا پێگەیەکی جەماوەری باشی ھەبوو لە ناو ھەوادارانی میوزیکی کوردی زۆر بە زوویی بوو بە ئەندام لە لێژێنەی دادوەری و ھەڵسەنگاندنی یەکیک لە بەھێزێترین پرۆگرامەکانی دۆزینەوەی بەهرەمەندانی دەنگخۆش و گۆرانیبێژی بە ناوی (زەلیجیند) لە تەلەفیزیونی (ئاڤا ئینتەرتمنت AVA entertainment) لە ساڵی ٢٠١٩ و لەم پرۆگرامەدا وەک و لێژنە ئاگرین دلشاد لە ٢٥ پرۆگرام بەشدار بوو , ئەوبەرنامەیە ژمارەیەکی زۆر بینەری هەبوو لەھەر چوارپارچەی کوردستان ، بەهرەمەندانی گەنج لە هەموو پارەچەکانی کوردستانەوە لەم بەرنامەیەدا بەشدار بوون.
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]ئاگرین دلشاد لە سالی ٢٠٠٧ ەوە دەستی کردووە بە گۆرانیوتن و خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ بەرھەمی گۆرانییە و بەڵام سەرجەم بەرھەمەکانی بڵاونەکردووەتەوە. ھونەرمەند ئاگرین دڵشاد چەندین بەرھەمی بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بلاوکردووەتەوە و تەنھا لە سالی ٢٠٢٠ ئەلبومێکی بلاوکردووەتەوە. کە بە ناوی (تێناگەی) بوو و سەرجەم گۆرانییەکانی بەرھەمی نوێن لە ناو میوزیکی کوردی و لە (١٢) «گۆرانی» پێکدێن.
هونەرمەند ئاگرین دڵشاد، دوای پنج ساڵ لە بڵاونەکردنەوەی هیچ بەرهەمێکی نوێی تایبەت بەخۆی، ئەمشەو بەرهەمێکی نوێ بەناوی "ئەی خودا" بڵاودەکاتە.[٤]
هونەرمەند تیزەر و باکستەیجی بەرهەمەکەی لە یوتیوبەکەی بڵاوکردووەتەوە، بڕیارە کاژێر 10 ئەمشەو چوارشەرممە 12ـی ئاداری 2025 بڵاوەکەوەکۆکلی. [٥]لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی بەرهەمەکەی دەڵێت، لە دوای پنج ساڵ نەبوونی بەرهەمی نوێ، گۆرانییەکی نوێ بەناوی "ئەی خودا" بڵاودەکاتەوە.[١]رونیشیکردەوە، تێکست، ئاواز و ڤیدیۆی گۆرانییەکە، هەستی راستەقینەی ئەو لەخۆدەگرێت و پەیوەندی بە ئەزموونی خۆیەوە هەیە.ئاگرین دڵشاد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاربوو ساڵی رابردوو بەرهەمەکە ئامادە بێت، بەڵام بەهۆی سەختی بەرهەمهێنانیایی، بۆ ئەمساڵ.ئاگرین دڵشاد خەڵکی کەرکووکە و بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و بەکالۆریۆسە لە بواری میوزیکدا هەیە. لە 2007ـەوە دەستی بە گۆرانیگوتن کردوە، لە تەمەنی 23 ساڵیدا لە پڕۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی بۆ دۆزینەوەی بەهرەی بەهرەمەندانی بواری گۆرانی دادوەر بووە. ئەو هونەرمەندە زیاتر لە 100 کاری هونەریی لە بواری دابەشکردنی میوزیک، نووسینی تێکست و میلۆدی هەیە. یەکەمین ئەلبومی گۆرانییەکانی بە ناوی "تێناگەی" لە 2020ـدا بڵاوکردەوە، ئەلبومی دووەمی بە ناوی "رەنگار" لە ئەیلوولی 2021 بڵاوکردەوە.ئاگرین دڵشاد، جگە لە بواری هونەری، لە بووارەکانی پەروەردە و ژینگە و ئاژەڵدۆستیدا چەندین کەمپەینی میدانی و هۆشیارکردنەوەی ئەنجامداوە بۆ برەودان و زیادپرس. سەوزایی و پێدانی خواردن بە ئاژەڵانی بێلانە.
ئاگرین دڵشاد 'ڕۆژێک دێت'ـی بڵاو کردەوە
هونەرمەند ئاگرین دڵشاد، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ڤیدیۆکلیپی ئەم بەرهەمە نوێیەم یەکجار سەرنجڕاکێشە و چوار چیرۆکی جیاواز لەخۆ دەگرێت کە باس لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و پەنجە دەخاتە سەر کۆمەڵێک نیگەرانیی کۆمەڵایەتی و وەبیرمان دەهێنێتەوە کە بەهای ئەو کەسانە بزانین کە هێشتا لە ژیانن و لەگەڵمانن و قەدری ئەو کاتە بگرین کە لەگەڵ یەکتردا هەمانە."
ئەو هونەرمەندە کوردەی شاری کەرکووک، باسی لەوەش کرد "کارکردن لەم بەرهەمە ئاسان نەبووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی چەندان ساڵ بخایەنێت. لە ڕووی میوزیکەوە، بەرهەمێکی هێندە دەوڵەمەندە کە زۆرترین ئامێری میوزیکی تێدا بەکار هاتووە و ئەمەش وایکردووە، دابەشکردنی میوزیکەکەی ورد بێت کە بەشێکی زۆری لەلایەن منەوە دابەش کراوە. هەتا لە ژەنینی دوو ئامێریشدا خۆم بەشدارم. ئەمەش بێجگە لەوەی باشترین ژەنیار تێیدا بەشدار بوون و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆرکێسترای نیشتمانیی سیمفۆنی چیک. هەروەها ئاواز و هۆنراوەکەشی لەلایەن خۆمەوە نووسراوە."[٦]
بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپەکە ئەم بەستەرە کلیک بکەن .
ئەلبوومی تێناگەی
[دەستکاری]١- گەر ٢- ھەموکەسم ٣- تێناگەی ٤- بڕۆدڵم ٥- درۆیە ٦- دوا نامە ٧- شەڕی دونیا ٨- بڵێم چی ٩- بەداخەوە ١٠- سەعات چەندە ١١- تۆ ئەو کەسەی ١٢- میناگیان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «ئاگرین دڵشاد لە بەرھەمێكی نوێدا لەگەڵ سۆفی عومەر دەردەكەوێت». کوردستان ٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ Sorani، Basnews. «بهڤیدیۆ.. نازدار جزیرى و ئاگرین دلشاد كلیپێكی دوێتان بڵاو كردهوه». www.basnews.com. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ ئهلیاس، كامهران حاجى (١٨ی ئابی ٢٠١٩). «بهڤیدیۆ.. ئاگرین دلشاد كلیپی (ئهڤین)ی بڵاو كردهوه,». مؤسسة كوردستان الفضائية (بە کوردی). لە ١٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 3 «Agreen Dilshad official Website». agreendilshad.com (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «ئاگرین دڵشاد چۆن باسی گۆرانی "Zawi" دەکات؟».
- ↑ کوردستان 24، Kurdistan24- (٥ی نیسانی ٢٠٢٥). «ئاگرین دڵشاد 'ڕۆژێک دێت'ـی بڵاو کردەوە». ئاگرین دڵشاد 'ڕۆژێک دێت'ـی بڵاو کردەوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: no-break space character لە|وێبگە=لە 14 (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)