سوڵتان کۆسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوڵتان کۆسەن

کۆسەن لە ساڵی ٢٠٠٩
لەدایکبوون (١٩٨٢-١٢-١٠) ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢ (تەمەن ٤١ ساڵ)[١][٢]
مێردین، باکووری کوردستان، تورکیا
پیشەجوتیار
ناسراوە بەهەڵگری خەڵاتی گینس لە ڕیکۆردی درێژترین پیاوی زیندووی جیهان.
ھاوسەرمەروە دیبۆ (ھاوسەرگیری ٢٠١٣)

سوڵتان کۆسەن ( لە دایکبووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٢) جوتیارێکی کوردە کە هەڵگری ڕیکۆردی گینسی درێژترین پیاوی زیندووی جیهانە بە هەبوونی باڵایەکی ٢٥١سم (٨ پێ و ٢.٨٢ ئینج).[٣]

سوڵتان لە گوندی دەدە لە پارێزگای مێردین دەژی. ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ لە گەڵ خانمێک بەناوی مەروە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.[٤] سوڵتان بەهۆی بەرزی باڵاکەیەوە ئەوا ئاستەنگی لە ڕۆیشتن بۆ درووست بووە، بەهۆی ئەمەشەوە دارشەقە بەکاردێنێت بۆ ئاسانکاری لە ڕێ کردن.[٥]

سوڵتان لە دایکبووی خێزانێکی کوردی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا یان باکووری کوردستانە. ئەو حەوتەمین درێژترین پیاوی مێژووە. سوڵتان لە ڕۆژی ٢٥ی ئابی ٢٠٠٩، بووە هەڵگری ڕیکۆردی گینس بۆ باڵابەرزترین پیاوی زیندووی جیهان.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Guinness World Records 2009 page 73
  2. ^ "Tallest man – Living". guinnessworldrecords.com. Guinness World Records. Retrieved 10 October 2014.
  3. ^ "Tallest man – Living". guinnessworldrecords.com. Guinness World Records. Retrieved 10 October 2014.
  4. ^ "سوڵتانی بێ رکاربەر زەماوەندی کرد". www.rudaw.net. Retrieved 2022-02-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "Bodyshock – Episode Guide – All 4". ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "World's tallest man over 8ft high". BBC News. 17 September 2009. Retrieved 18 December 2015.