سوونیا شەریفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوونیا شەریفی

وێنەیەکی سوونیا شەریفی
لەدایکبوون١٨ی ئایاری ٢٠٠٦
ناسراوە بەدەستبەسەرکردن لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران


سوونیا شەریفی (لەدایکبووی ١٨ی ئایاری ٢٠٠٦ لە ئاودانان) لاوێکی کوردە کە بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ بووە و بەھۆیەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، لەلایەن ئەندامانی دەزگای ھەواڵگریی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا. لە کاتی دەستبەسەکردنیدا بە توندی لێیدرا[١] و لە دادگا سزای موحاربەی بەسەردا سەپێندرا.[٢][٣][٤][٥][٦] ئەوکات سوونیا خوێندکاری پۆلی ١٠ بوو و لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئیلامدا دەستبەسەر کرابوو.[٧][٨][٩] لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، دوای ٢٦ ڕۆژان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.[١٠]

دەستبەسەرکردن[دەستکاری]

ئەفسەرانی سپای پاسداران ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی داپیرەی سوونیا شەریفی و لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دا، سوونیایان دەستبەسەر کرد.[١١] سوونیا شەریفی دوای دوو مانگ لە ڕفاندنی لەلایەن ئەفسەرانی ھەواڵگریی سپای پاسداران، ھەر لە بەندکردندا بوو و سەرەڕای ئەوەی داوای دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی کرابوو، خێزانی سوونیا بەھۆی ئەوەی توانای دانانی بارمتەکەیان نەبوو لە ئازادکرنیدا سەرکەوتوو نەبوون.[٣][٥] دواجار لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بە دانانی بارمتە ھەتا کاتی ڕاگەیاندنی حوکمی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا. خەڵکی ئاودانان لە دوای ئازادکردنی سوونیا شەریفی بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشوازییان لێکرد.[١٠][١٢]

دوای ئەوەی مەنسوورە سەگوەند، یەکێک لە ئەندامانی فەخریی ھێزی پۆلیسی ئاودانان کە دوای کشانەوەی ناڕەزایی لە ھێزی پۆلیس لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا و ھۆکاری مردنەکەی بە «ڕاگرتنی دڵ» ڕاگەیەندرا. سوونیا شەریفی لە ھەژمارەکەی لە ئینستاگرامدا ڕای گەیاند: «ھاوڕێیان، ئاشنایان و ھاوشاریانی خۆشەویستم لێرەوە ڕای دەگەیەنم کە ھەمووتان ئاگادار بن من نە ھەوڵی خۆکوشتن دەدەم و نە کێشەی دڵم ھەیە».[١٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "اخبار روز" (بە فارسی). www.radiozamaneh.com.
  2. ^ "دادستان ایلام بازداشت سونیا شریفی دختر ۱۶ساله را تأیید کرد: «پرونده در مرحله تحقیقات مقدماتی است»" (بە فارسی). BBC News فارسی.
  3. ^ ئ ا "نگرانی‌ها از صدور حکم محاربه برای سونیا شریفی نوجوان ۱۶ ساله" (بە فارسی). iranwire.com.
  4. ^ "نگرانی از اعدام معترضان و پیوستن نمایندگان اروپایی به کارزار پذیرش کفالت برخی از آنان" (بە فارسی). ایران اینترنشنال.
  5. ^ ئ ا "گزارش‌ها از صدور «حکم محاربه» برای یک دختر نوجوان در آبدانان" (بە فارسی). BBC News فارسی.
  6. ^ "کاخ سفید: اعدام‌های هولناک اخیر، عزم ما را برای اجماع فزاینده علیه حکومت ایران تقویت می‌کند" (بە فارسی). رادیو فردا.
  7. ^ "سونیا شریفی آزاد شده‌است؟ | پایگاه خبری تحلیلی انصاف نیوز" (بە فارسی). انصاف نیوز. 2022-12-16.
  8. ^ "صدور حکم «محاربه» برای دختر نوجوان؛ نماینده پارلمان آلمان «کفالت سیاسی» سونیا شریفی را برعهده گرفت" (بە فارسی). صدای آمریکا.
  9. ^ "۹۰ روز اعتراض؛ مجیدرضا رهنورد: بر مزارم نه نماز بخوانید و نه قرآن، شادی کنید؛ زندانی ۱۵ ساله آزاد شد" (بە فارسی). رادیو فردا.
  10. ^ ئ ا "آزادی موقت سونیا شریفی؛ معترض ۱۶ ساله در حلقه استقبال شهروندان به خانه بازگشت" (بە فارسی). ایران اینترنشنال.
  11. ^ "بازداشت‌شدگانی که اطلاعات دقیقی از آنها در دست نیست – DW – ۱۴۰۱/۹/۲۴" (بە فارسی). dw.com.
  12. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  13. ^ "خاکسپاری منصوره سگوند؛ سونیا شریفی: قصد خودکشی و مشکل قلبی ندارم". ۱۶ خرداد ۱۴۰۲. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)