مەنسوورە سەگوەند
مەنسوورە سەگوەند (بە فارسی: منصوره سگوند) خوێندکاری یاسای دانیشتووی شاری ئاودانان، دوای کشانەوەی وەک ناڕەزایەتییەک لە ھاوکاری لەگەڵ ھێزی پۆلیس، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، کاربەدەستانی پزیشکیی پارێزگای ئیلام گیانلەدەستدانی ئەم خوێندکارەیان پشتڕاست کردەوە و ڕاگرتنی دڵیان وەکوو ھۆکار ھێنایەوە.[١] لە کاتژمێرەکانی درەنگانی ئێوارەی یەکشەممەدا، ئیرنا بە پشتبەستن بە سەیدنوور عەلیمورادی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پێش نەخۆشخانەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام، مردنی مەنسوورە سەگوەندی پشتڕاستکردەوە و ھۆکارەکەی بە «وەستانی دڵ و ھەناسەدان» ناوبرد.
دەسەڵاتی قەزایی و ئەمنییەتی ئیلام تا ئێستا ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە «مەرگی گوماناوی» ئەم کچە خوێندکارە و ھاوکارە پێشووەکانی فەرماندەیی پۆلیسی ئیلام نەخستووەتەڕوو.[٢]
ئینستاگرام[دەستکاری]
لە ھەژماری ئینستاگرام کە لە ژێر ناوی مەنسوورە سەگوەند چالاکە، وێنەیەکی ئەو کچە بە جل و بەرگی ژنانەی پۆلیس بڵاوکراوەتەوە و نووسراوە: «من مەنسوورە سەگوەند خەڵکی لوڕستان، لە پۆلیسی فەخریی ھێزی جێبەجێکردنی یاسای خوڕەماوە کارم کردووە. لەمەبەدوا من ھیچ ھاوکارییەکم لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان نابێت و بە شانازییەوە لەگەڵ ھاونیشتیمانییەکانم دەمێنمەوە».[٣]
دەستبەسەرکردن[دەستکاری]
ھەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی کاتی دەستبەسەرکردن و تۆمەتبارکردن و کاتی ئازادکردنی مەنسوورە سەگوەند بەردەست نییە، بەڵام لە ھەژماری تویتەری سێدای شەھریوەر (دەنگی خەرمانان) کە هەواڵی ناڕەزایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە «مەنسوورە سەگوەند پێشتر ئەندامی ھێزی پۆلیس بووە» و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ژنان، ژیان، ئازادیدا «ھاوکاری لەگەڵ ئەم ھێزە پچڕاند» و چەندین جاران پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان کرد، ھەر بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرا.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ماجرای فوت منصوره سگوند دانشجوی دانشگاه پیامنور آبدانان چه بود؟ (fa). مشرق نیوز (لە ڕێکەوتی 2023-06-05).
- ^ منصوره سگوند پیش از مرگ و در حمایت از وریا: «جوری زندگی کنیم که ناممان با جسم ما خاک نشود» (fa). ایران اینترنشنال (لە ڕێکەوتی 2023-06-05).
- ^ ماجرای فوت منصوره سگوند دانشجوی دانشگاه پیامنور آبدانان چه بود؟ (fa). yjc.
- ^ ماجرای فوت منصوره سگوند دانشجوی دانشگاه پیامنور آبدانان چه بود؟ (fa). yjc (لە ڕێکەوتی ۱۴۰۲/۰۳/۱۵ - ۱۰:۴۶).