سوونگ چینگ لینگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوونگ چینگ لینگ
لەدایکبوون٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣
شانگھای، چین
مردن٢٩ی ئایاری ١٩٨١(١٩٨١-٠٥-٢٩) (٨٨ ساڵ ژیاوە)
پەکین، چین
شوێنی ناشتنgrave of Soong Ching-ling
باوکCharlie Soong
دایکNi Kwei-tseng
خوشک و براSoong Ai-ling، Soong May-ling، T. V. Soong، Soong Tse-an، T. L. Soong
ھاوسەرسون یات سێن
پیشەسیاسەتوان
بواری کارمافی مەدەنی و سیاسی، سیاسەت
پەروەردەMcTyeire School، Wesleyan College
دانیشتوویچین
ئەندامی حیزبیحیزبی کۆمۆنیستی چین، Kuomintang، Revolutionary Committee of the Chinese Kuomintang
خەڵاتەکانInternational Stalin Prize for Peace

سوونگ چینگ لینگ (بە زمانی چینی: 宋庆龄؛ لە دایکبووی ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٣ - مردووی ٢٩ی ئایاری ١٩٨١) کەسایەتی سیاسیی چینی بوو، ئەو سێیەمین ژنی سون یات سێن بوو، یەکێک لە ڕابەرانی شۆڕشی ١٩١١، کە لە ئەنجامدا کۆماری چین (١٩١٢-١٩٤٩) دامەزرا. ئەو هەندێکجار بە خاتوونی سون یات سێن بانگ دەکرا. ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی خێزانی سوون، کە لەو ماوەیە و لەدوای ١٩٤٩ ڕۆڵیان هەبوو لە کایەی سیاسەتی چین.[١]

لە دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٩، کۆماری گەلی چین بەڕێبەرایەتی ماو تسی تۆنگ دامەزرا، ئەوا سوونگ چینگ لینگ چەند پۆستێکی گەورەی پێدرا، لە نێویاندا جێگری سەرۆکی چین لە ماوەی ساڵەکانی (١٩٤٩–١٩٥٤; ١٩٥٩–١٩٧٥)، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی چین لە ماوەی ساڵانی (١٩٥٤–١٩٥٩; ١٩٧٥–١٩٨١)؛ هەروەها لە پەنجاکان گەشتی دەکرد بۆ دەرەوەی وڵات و وەک نوێنەری وڵات لەچەندین کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی بەشداربوو. لە ماوەی شۆڕشی چاندیی چین، بەدیاریکراویش کوژرانی سەرۆک لیو چاوچی، ئەوا وێڕای ئەوەی کە سوونگ چینگ لینگ پرسیار و ڕەخنەی لەسەر بوو، بەڵام وەک جێگری سەرۆک بەشێوەی دیفاکتۆ بوو بە سەرۆکی وڵاتی چین ئەمەش تاکوو ساڵی ١٩٧٢ لەو پۆستەیە مایەوە.[٢] لەو کاتەش لە تەگەرەکانی شۆڕش ڕزگاریی بوو، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٧٦ەوە کەمتر بەرچاو دەکەوت. ئەو لەماوەی ١٩٧٦ بۆ ١٩٧٨، بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری گەلی چین. لە کۆتایی تەمەنی لە ئایاری ١٩٨١، ئەوا ناونیشانێکی تایبەتی پێدرا وەک سەرۆکی شانازی کۆماری گەلی چین.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Song Qingling | Chinese political leader". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.
  2. ^ Leaders of China (People's Republic of China), zarate.eu from 11 May 2017, retrieved 12 July 2017.
  3. ^ Montefiore, Clarissa Sebag. "Soong Qingling: 'The mother of modern China'". www.bbc.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-24.