سنووپ دۆگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سنووپ دۆگ
لەدایکبوون (١٩٧١-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
ڵۆنگ بیچ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونCalvin Cordozar Broadus Jr.
ناوی خوازراوSnoop Dogg، Snoop Doggy Dogg، Snoop Lion، Bigg Snoop Dogg، Snoopzilla
ھاوسەرsoul solomon
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پەروەردەCompton College
دەستپێکی چالاکی١٩٩١
شێوازی ژیانcannabis culture
ئایینRastafari
ئامێری مۆسیقادەنگ
خشتەی تۆمارەکانSnoop Dogg discography
فیلمۆگرافیSnoop Dogg filmography
ئەندامیRollin' 20's Crips، 213، Death Row Records
وێبگەhttps://snoopdogg.com

کالڤین کۆردۆزار برۆدۆس جونیۆر (بە ئینگلیزی: Calvin Cordozar Broadus Jr) (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١)، لە ڕووی پیشەیییەوە بە سنووپ دۆگ ناسراوە، ڕاپەرێکی بەنێوبانگی ئەمریکییە. لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا وەک یەکێک لە ڕاپەرە بەناوبانگەکانی گانگستا ناسرا. ھەروەھا سنۆپ دۆگ بە درێژایی ژیانی ھونەری لە زۆرێک لە فیلم و بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بەشداری کردووە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ھۆکاری ئەوەی ناوی لێنراوە "سنوپ دۆگ" ئەوەیە کە دایکی نازناوی بە ناوی کارەکتەرێکەوە ناوناوە کە ناوی " سنوپی " بووە. سنۆپ دۆگ ھەواداری کارتۆنێک بووە کە کارەکتەری سنووپی تێدا ھەیە. سنۆپ دۆگ لە کۆڕی کڵێساکەیدا گۆرانی دەگوت و لە منداڵیدا پیانۆی دەژەند. براکەی سنۆپ دۆگ، بینگ وۆرسینگتۆن، کاریگەرییەکی خراپ بوو بۆی. لە پۆلی شەشەمەوە دەستی بە جگەرەکێشان کردووە. وەک گەنجێکی پێگەیشتوو بەشداری چالاکیی باندەکانی دەکرد. بەھۆی ھەڵگرتنی مادەی ھۆشبەری نایاسایی دەستگیرکرا و سزا درا و خرایە زیندانەوە.

پیشەی مۆسیقا[دەستکاری]

لە سەرەتای ژیانی ھونەریدا، برۆدوس لەژێر ناوی شانۆیی سنۆپ دۆگی دۆگ نمایشی کرد. بۆ یەکەمجار لە یەکەم ئەلبوومی تاکە کەسی دکتۆر درێ دەرکەوت بە ناوی The Chronic کە لە ساڵی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٣، سنۆپ دۆگ یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی Doggystyle بڵاوکردەوە. ئەلبوومەکە سەرکەوتوو بوو.

لە ساڵی ١٩٩٦ دووەم ئەلبوومی بەناوی Tha Doggfather بڵاوکرایەوە. ھەرچەندە ئەلبوومەکە ستایشی ئەرێنی لێکرا، بەڵام وەک یەکەم ئەلبوومی سەرکەوتوو نەبوو.

لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەلبوومی R&G (Rhythm & Gangsta): The Masterpiece بڵاوکرایەوە و گۆرانییە بەناوبانگەکەی “Drop It Like It’s Hot”ی تێدابوو. ئەم تاکە گۆرانییە بووە یەکەم گۆرانی ژمارە یەک لە زنجیرەی بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ی سنۆپ دۆگ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Snoop Dogg»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣.