ستانداردی پیسبوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ستانداردی پیسبوون (Emission standard)بە شێوەیەکی یاسایی رێگەی پێدراو لە لایەن دەوڵەتانەوە بۆ پیسبوونی ھەوا کەوا دەردەدرێتە چینی (ئەتمۆسفیر) ستانداردی پیسبوون دانراوە بۆ ئەوەی رێژەیەکی رێگەی پێدراو وە دیاری کراو بۆ پیسبوونی ھەوا کەوا بە رێژەیەکی دیاری کراو بێت لە چەندین سەرچاوەی دیاری کراو لە کاتی جیاوازدا ئەمەش دیاری دەکرێت وە دیاری کراوە بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤایەتی بپارێزرێت.

سەرچاوەی رێکخراو[دەستکاری]

چەندین ستانداردەکانی پیسبوون سەرچاوەی سەرەکییان ئۆتۆمۆبێل وە بەشێکی تریشیان کارگەکانە وە لەگەڵ سەرچاوەی وزەی ناوەکی وەھەروەھا بزوێنەری گاز کە بەشێکیترە لە سەرچاوەی پیسبوونی ژینگە.

پیسبوون بە ئۆتۆمۆبێل بە رێژەیەکی دیاریکراو[دەستکاری]

پیسبوون بە رێژەیەکی دیاریکراو کە رێژەیەکی رێگە پێداروە بۆ ئۆتۆمۆبێلی جیاوازی وجۆراو جۆر کۆنترۆڵی بکەین بە تەکنەلۆژیایەکی دیاریکراو وە ھەروەھا مادەی پیسبوون کە ستانداردەو دیاری کراو بۆ رێژەیەکی ئۆکسید بۆ نایترۆجین وەھەروەھا ئۆکسیدی سۆلیتر (Nox,Sox) بە شێوەیەکی تەکنیکی دیاری کراوە بۆ پارێزگاری کردن لە ماڵی سەوز کەوا کاربۆن دایۆکساید (CO2)لە ئەمریکادا بۆ ھەر کاربۆن دایۆکسایدێک (Ibs.co2/Mwhr) وە ھەروەھا (Kg.co2/Mhwr) لە شوێنی تریش.

ستانداردی پیسبوون لە کەنەدا[دەستکاری]

لە کەنەدا وە بە پێی یاسای پاراستنی ژینگە لە کەنەدا لە ساڵی ١٩٩٩ بە شێوەیەکی رێگەی پێداروە دەسەڵات رێگەی داوە کەوا ئۆتۆمۆبێل و بزوێنەرەکان بە شێوەیەک بن کەوا ژینگە کەنەدا بپارێزن ئەو رێکخستنەش بۆ ژینگە وەکو ئەمریکا وایە کەوا بۆ ئۆتۆمۆبێلی بچوک جێبەجێ دەکرێت وە لەسەر ئۆتۆمۆبێلی گەورە و بار ھەڵگر وپیکەب و لۆری و وەھەروەھا مانتۆر.

ستانداردی پیسبوون لە ئەورووپا[دەستکاری]

پێش ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا ستانداردی پیسبوون دابنێت چەندین یاسایی جیاوازی جۆراو جۆر ھەبوو ئەندامانی کۆمەڵگای ئابووری ئەورووپا چەند یاسایەکی تایبەتەی دانا کەوا چەندین رەھای جیاوازی ھەبوو لە چاو ئەمریکا و ژاپۆن وە سوید یەکەم وڵات بوو کەوا یاسایەکەی دەرکرد لە ساڵی ١٩٧٥کەوا تەنھا رێگای بە چەند ئۆتۆمۆبێلێکی دیاری کراودا لەو وڵاتەدا ئەو رێکخستنەش ستانداردبوو بۆ ئەوەی کێشەی بەکارھێنانی بەنزین کەم بکاتەوە لەگەڵ ئەوەیشدا کارگەکان نەییان دەتوانی بە پێی ئەو ستانداردانە بەرھەمەکانیان بەرھەم بھێنین لە ساڵی ١٩٨٢ کۆمەڵگای ئەورووپا ئەوەیان بۆ دەرکەوی کەوا ستانداردەکەی سوید بەکارھێنانی بەنزینی بە رێژەی %٩ زیادکردووە ئەوەش وایکرد کە ئۆتۆمۆبێلەکان نرخیان بە رێژەی %٢ بەرز بێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٣لە سویسرا پاشان ئوسترالیا بەشداری ھەمان ئەو یاسایانەی کرد کەوا بە شێوەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو ستانداردی بزوێنەری زیادکرد یەکێک لە کێشەکانی ستانداردەکە ئەوە بوو کەوا حسابی بۆ ح (کەتەلایزید ینجەین) نەکردبوو ئەوەش مانای ئەوە بوو کەوا ئۆتۆمۆبێلەکان دەبێت کەتەلایزید ئنجەین تێپەر بکات بۆ ئەوەی بە یاسایی تۆماربکرێت

لە ساڵی ١٩٨٥یەکەمین ئۆتۆمۆبێلی کەتەلایزید ئنجەین داخڵ بە ئەورووپا بوو بۆ نمونە ئەڵمانیا لە سەرەتادا بەردەستی ئەو سوتەمەنیە دیاری کراو بوو وە بە شێوەیەکی کەمیش دەفرۆشرا لە سوید ئۆتۆمۆبێلی کەتەلایزید رێگای پێدرا لە ساڵی ١٩٨٧بەھۆی سوود وەرگرتن لە باج بۆ فرۆشتنی لە ساڵی ١٩٨٩ یاسای پیسبوونی سویدی یاسایەکەی چرتر کردەوە کەوا رێگای بە ئۆتۆمۆبێلی کەتەلایزید نەدا کەوا بفرۆشرێت لە سەرەتای 1989 BMW Z1 بەرھەم ھێنرا کەوا تەنھا ئەو بەردەست بوو بزوێنەرەکەشی کەتەلایزید بوو ئەوەش کێشە بوو لەھەندێک لە وڵاتەکان وەک پرتوگال کەوا ئەو بەنزینەیان نەبوو بۆ ئەو بزوێنەرە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشدارییەکانی وتاری Emission standard لە ویکیپیدیای ئینگلیزی، دوایین گۆڕانکارییەکانی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠.