بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ساڵح یووسفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ساڵح یوسفیەوە ڕەوانە کراوە)
ساڵح یووسفی
صالح اليوسفي لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونکانوونی دووەمی ١٩١٨ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زاخۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٦٣ )
بەغدا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەدین ناسراو بە سەیدا ساڵح یوسفی (ماوەی ژیان: کانوونی دووەمی ١٩١٨ لە زاخۆ تاکو ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە بەغداد) ڕۆژنامەنووس و سیاسەتوانێکی کوردی عێراقی بووە. سەیدا ساڵح یوسفی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی ھیوا و چەندین کۆمەڵەی تر، سەیدا ساڵح یوسفی لە ڕۆژی ٢٥ ی حوزەیرانی ١٩٨١ لە ڕێگەی نامەیەکی بۆمبڕێژکراو تیرۆر کرا[١]

دامەزراندن و چوونە پاڵ کۆمەڵە کوردییەکان

[دەستکاری]

سەیدا ساڵح یوسفی ڕۆڵی ھەبووە لە دامەزراندنی چەندین کۆمەڵەی ڕامیاری (سیاسی) کوردی لەوانە:

  • کۆمەڵەی بروسک کە ڕێکخراوێکی ڕامیاریی بچووک بووە لە ناوچەی بادینانی کوردستانی باشوور.
  • دامەزراندنی کۆمەڵەی ھیوا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دیار لەوانە دڵدار و ڕەفیق حیلمی
  • لە دوای ھەڵوەشانەوەی کۆمەڵەی ھیوا پەیوەندی بە پارتی ڕزگاری کورد کردووە
  • لە ساڵی ١٩٤٦ پارتی ھیوا و پارتی شۆڕش یەکیان گرت و پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا کە سەیدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی.
  • لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆڵی ھەبوو لە ھێنانەکایەی بزووتنەوەی سۆسیالیزمی لە عێراق
گۆڕی ساڵح یوسفی لە زاخۆ

پۆستە فەرمییەکان

[دەستکاری]
  • ٢٩ی ئازاری ١٩٧٩ بووە وەزیر
  • جێگری سەرۆکی کۆمیتەی دۆستی عێراقی -سۆڤیەتی
  • سەرۆکی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان
  • سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان
  • سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشەنبیریی کورد
  • خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ستێر
  • ئەندامی کۆمیتە و ئەنجومەنی ھاریکاری ئاشتیی جیھانیی
  • ئەندامی کۆمیتە و ئەنجومەنی ھاریکاری ئاشتیی عێراقی
  • بەرپرس و چاودێری سەندیکاری کرێکارانی کوردستان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. کوردپێدیا
  2. خۆزگە
  3. پۆستە فەرمییەکان لە ویکی کورمانجی وەرگیراون