بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سامیە عەمودی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سامیە عەمودی
بە عەرەبی: ساميه العمودي
لەدایکبوون (١٩٥٧-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
جەدە، عەرەبستانی سعوودی
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
پیشەپزیشک، gynecologist، obstetrician، توێژەر
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا

سامیە عەمودی (بە زمانی عەرەبی: سامية العمودي؛ لە دایکبووی ١٩٥٧) ژنە پزیشکی عەرەبستانی سعوودییە. ئەو سەرۆکی سەنتەری شێخ محەممەد حوسێن عەموودییە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک. ئەو بە کار و چالاکییەکانی لەمەڕ ناساندن و هۆشیارکردنی خەڵک لە شێرپەنجەی مەمک ناسراوە، ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە خۆی تووشی بوو. لە نیسانی ٢٠٠٦، لەڕێی چارەسەری کیمیاییەوە چارەسەری خۆی کرد.[١] ئەو یەکەم ژنە سعوودییە کە ئەزموونی خۆی لەبارەی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەرببڕێت، سامیەی ئەوەی لە زنجیرە وتارێک لە ڕۆژنامەی مەدینە ئەنجامدا.[٢] ئەو یەکەم ژنی کەنداوی عەرەبییە کە ببیتە خاوەنی کورسییەک لە دەستەی بەڕێوبەرانی یەکێتیی نێونەتەوەیی کۆنتڕۆلکردنی شێرپەنجە.[٣]

سامیە عەمودی لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Power 100». ArabianBusiness.com. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Meet Samia Al-Amoudi, #GetFit Saudi Arabia Ambassador | GE Healthcare The Pulse». Newsroom.gehealthcare.com. ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ٤ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  4. ^ «2007 International Women of Courage Honorees – AWIU» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ Department Of State. The Office of Electronic Information، Bureau of Public Affairs (١١ی ئازاری ٢٠٠٨). «2007 Ceremony». 2001-2009.state.gov (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.