ساتورن IB

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ساتی هەڵدانی ساتورن IB لە ئەرکی ئەپۆلۆ ٣دا


ساتورن IB وەشانێکی نوێکراوەی موشەکی هەڵدانی ساتورن ١ە، ئەم مۆدێلە تایبەتمەندی قۆناغی دووەمی پاڵنەری بەرزتری هەیە (S4B) کە وای لێدەکات توانای پاڵنانی ئۆتۆمبێلی فەرماندەیی و مۆدیۆلی خزمەتگوزاری هەبێت بۆ ناو خولگەی زەوی. ئەم تایبەتمەندییە وایکرد (ساتورن IB) بەشێکی سەرەکی بێت لە تاقیکردنەوەکانی بەرنامەی ئەپۆلۆ، لەکاتێکدا ساتورن ٥ی گەورە بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ بۆ سەر مانگ بەکارهات، ساتورن IB لە ئەرکەکانی سکایلاب و پڕۆژەی ئەزموونی ئەپۆلۆ-سۆیوزدا بەکارهێنرا.[١]

بە هاوبەشکردنی قۆناغی سەرەوەی S-IVB لە نێوان هەردوو موشەکەکەدا، دوو موشەکەکە، (ساتورن IB) و ساتورن ٥، سەکۆیەکی هاوبەشی پەیوەندییان لەگەڵ کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆدا هەبوو. تاکە جیاوازی لەم قۆناغەدا لە نێوان ئەو دوو مووشەکەدا ئەوە بوو کە تەنیا بەشێک لە پاڵنەرەکەیان ئازاد دەکرد، لە حاڵەتی موشەک ٥دا، بۆ ئەوەی بگەنە خولگەی زەوی؛ بۆ ئەوەی موشەکەکە بتوانێت دووبارە بزوێنەرەکانی قۆناغەکە کارپێبکاتەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بخاتە ناو خولگەی گواستنەوەی مانگەوە. موشەکی ساتورن IB تەواوی ئامێری پاڵنەری قۆناغی S-IVB بەکارهێنا بۆ ئەوەی بگاتە خولگەی زەوی.

موشەکی ساتورن IB دوو گەشتی بێ تیمی مۆدیۆلی فەرماندەیی و خزمەتگوزاری بۆ بەرزی ١٦٢ کم، فڕینێکی بێ تیمی ئۆربیتاڵی مۆدیۆلی مانگی ئەپۆلۆ، هەروەها یەکەم فڕینی ئۆربیتاڵی سەرنشینی مۆدیۆلی فەرماندەیی و خزمەتگوزاری، کە سەرەتا پلانی بۆ دانرابوو وەک ئەپۆلۆ ١ بەڵام دواتر لەسەر ئەرکی ئەپۆلۆ ٧ هەڵدرا، ئەم موشەکەش فڕینێکی خولگەیی بە ناوی AS 203 هەڵدا کە فڕینێکی بێ باری سوودبەخش بوو بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕێکی سووتەمەنی هایدرۆجینی شل لە تانکی موشەکەکەدا ماوەتەوە. ئەم ئەرکە پشتگیری لە کارایی دیزاینی قۆناغی S-IVB ی دووبارە بەکارهێنەرەوە کرد، ئەو مۆدێلەی کە لەسەر موشەکی ساتورن V بەکارهاتووە، بە چاودێریکردنی هەڵسوکەوتی هایدرۆجینی شل لە بێ کێشدا.[٢]

لە ساڵی ١٩٧٣، ساڵێک دوای کۆتایی هاتنی بەرنامەی نیشتنەوە لە مانگی ئەپۆلۆ، موشەکێکی ساتورن ١ بی سێ ئەرکی تیمی مۆدیۆلی فەرماندەیی و خزمەتگوزاری ئەپۆلۆی ئاراستەی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی سکایلاب کرد. لە ساڵی ١٩٧٥ موشەکی ساتورن ١ بی/ئەپۆلۆ بۆ دواجار بە هەڵگرتنی مۆدیۆلی ئەپۆلۆی پڕۆژەی ئەزموونی ئەپۆلۆ-سۆیوز (ASTP) هەڵدرا، موشەکێکی یەدەگی ساتورن IB لەگەڵ مۆدیۆلی فەرماندەیی و خزمەتگوزاری ئەپۆلۆ کۆکرایەوە کە ئامادەبوو لە ئەرکێکی ڕزگارکردندا هەڵبدرێت بۆ وێستگەی سکایلاب ئەگەر پێویست بوو، بەڵام هەرگیز بەکارنەهێنرا.

ناسا بڕیاریدا ئەو موشەکانەی ساتورن IB کە لە ئینفۆنتۆرەکەیدا مابوونەوە، هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەرکی پڕۆژەی تاقیکردنەوەی ئەپۆلۆ-سۆیوز؛ چونکە چیتر پێویستی بەم مووشەکانە نەبوو دوای ئەوەی پشتی بە خێزانی موشەکی تایتانی ٣ بەست بۆ هەڵدانی باری سوودبەخشی قورس، کە تایبەتمەندییەکی کەمی تێچووی هەبوو و چەندین لایەنی بەکارهێنانی هەبوو، جگە لە پشتبەستنی دەزگاکە بە شاتڵی بۆشایی ئاسمان.[٣]

تایبەتمەندی[دەستکاری]

باسکردن ! ئێس بی یەک - قۆناغی یەکەم ئێس ٤ بی - قۆناغی دووەم یەکەی ئامێرەکان کەشتی ئاسمانی ئەپۆلۆ
بەرزی (مەتر) ٢٥.٥ ١٧.٨ ١.٠٠ ٢٤
تیرە (م) ٦.٦ ٦.٦ ٦.٦ ٣.٩
کۆی بارستە(كج) ٤٥٨.٥٠٧ ١١٩.٩٢٠ ١،٩٨٠ ٢٠.٧٨٨
بارستەی بەتاڵ (كج) ٤٥.٢٤٦ ١٣،٣١١ ٢٢٥ ١٤،٠٩٨
بزوێنەر هەشت لە جۆری - H-1 یەکێک لە جۆری - J-2 - یەکە لە SPS
پاڵنان (kN) ٧،٥٨٢ ١،٠٢٠ - ٩٧.٨٦
Isp (s) ٢٨٨ ٤٢١ - ٣١٤
Isp (kN·s/kg) ٢،٨٢ ٤،١٣ - ٣.٠٣
ساتی سووتان (چرکە) ١٥٠ ٤٧٠ - ٦٣٥
سووتەمەنی LOX/RP-1 LOX/LH2 - N2O4/UDMH

سەرچاوە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]