ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ (Command/Service Module: CSM)، یەکێک لەو دوو پاپۆڕە ئاسمانییانە( لەگەڵ مانگ نشینی ئاپۆلۆ) بوو بۆ بەرنامەی ئاپۆلۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەڵکی لێ وەرگیرا. کە لە لایەن نۆرز ئەمەریکەن ئاڤییەشن: North American Aviation بۆ ناسا ساز کرا.
ژووری ڕاژە و فەرماندەری لە دوو بەش پێک هاتبوو: ژووری فەرماندەری:Command Module، ژوورێک کە سێ ئەندام(فڕۆکەوان) و کەرەستەی پێویست بۆ دووبارە چوونە ژوورەوەی زەوی و نیشتنەوە لەسەر ئاوی لەخۆ گرتبوو. هەروەها ژووری ڕاژە: Service Module، هێزی جووڵانەوە، کارەبا و پاشەکەوت کردنی بەکارهێنراوەکانی پێویستی تایبەت لە ماوەی سەفەرێکی ناردراو دابین دەکرد.

ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسان ٢٠١٧) |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ تێدایە.