زەمەنی کۆترە سوورەکان
ڕواڵەت
| زەمەنی کۆترە سوورەکان | |
| | |
| دەرھێنەر | وەرزێر مەنسوور |
|---|---|
| سەرچاوەی چیڕۆک | ڕۆمانی مژاباد |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٢٣ |
| ماوەی فیلم | ٤٦ خولەک |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
زەمەنی کۆترە سوورەکان شانۆیەکی کوردییە، لە ئامادەکردن و دەرھێنانی وەرزێر مەنسوور. سەرچاوەی ئەم شانۆیە ڕۆمانی مژابادی جان دۆستە. ئەم شانۆیە بە ھاوکاریی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لقی ھەڵەبجە، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ڕۆشەنبیری ھونەریی ھەڵەبجە و پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەڵەبجە بەڕێوە چووە.[١]
ناوەرۆک
[دەستکاری]ئەم شانۆیە باس لە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٤٦ و کۆماری کوردستان دەکات و ڕووداو و چیرۆکەکانی پێش کۆمار، یازدە مانگی سەردەمی کۆمار و دوای کۆمار دەگێڕێتەوە.
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- ئاکار مستەفا
- ڕوار برزوو
- پێشرەو تاریق
- ھۆگر ھەڤاڵ
- سارۆ مبسر
- ژیوار شاخەوان
- ھامیار حەمەدەمین
- پارسا ھەورامان
نمایشکردن
[دەستکاری]- ١٥ تا ١٨ی مانگی ٩ی (ئەیلوول) ٢٠٢٣ (ھۆڵی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەڵەبجە)
- پێنجەمین خۆلی فێستیڤاڵی شانۆ لە چەمچەماڵ[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ چەمچەماڵ.. مەڕاسیمی فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکان بەڕێوە دەچێت، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
- ↑ خەڵاتی باشترین ئەكتەرانی فێستیڤاڵی شانۆیی قەزاکان بە کچ و کوڕێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخشرا، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣