کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی
دەرھێنەرشوان کەریم
نووسینشوان کەریم
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١١
ماوەی فیلم٥٦ خولەک
زمانکوردیی ناوەندی

کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی شانۆیەکی کوردییە لە نووسین و دەرھێنانی شوان کەریم کە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ پێشکەش کرا.[١] جیاوازیی ئەم شانۆیە لەگەڵ شانۆکانی تر ئەوە بوو کە بەجێی ھۆڵی شانۆ، لە خانوویەکی کۆنی شاری سلێمانیدا نمایش کرا؛ کە ئەوەش بە یەکێک لە ھۆکارەکانی سەرکەوتنی شانۆکە لە ئەژمار دێت.[٢]

ناوەرۆک[دەستکاری]

کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی باس لە کێشە و گرفتەکانی مرۆڤی سەردەم دەکات بەتایبەت لەناو پەیوەندییەکی خۆشەویستی و خێزانەکاندا. شوێنی نمایشەکە لەگەڵ ناوەرۆکی شانۆکە لە پەیوەندیدایە و کۆنیی و ساردی خانووەکە تەعبیرێکە لەو دوو کەسەی کە خۆشەویستی لە ناویاندا کاڵ بووەتەوە؛ یان دوو دەستە بوونی خانووەکە ھێمایەکە لەو دوو ھاوسەرەی کە پێکەوە بەڵام لە دوو دونیای جیاوازدا دەژین؛ بە واتایەکی تر خانووەکە گوزارشتێکە لە نێوانی ئەم دوو ھاوسەرە و بەشێکە لەو پەیامەی کە گەیەندراوەتە بینەر.[٣]

دیمەنەکانی ناو ژووری خانووەکە یان دەرەوەی ماڵ لە ڕێگەی کامێرا و بە شێوەی ڕاستەوخۆ گوازراونەتەوە.[٤][٥]

دیمەنێک لە نمایشی کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

  • سەوسەن عومەر
  • دیلمان سەلاح

نمایشکردن[دەستکاری]

  • ١٣ و ١٥ و ١٧ی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە بارەگای تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد لە سلێمانی[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Artography (25) شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی - video Dailymotion". Dailymotion (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ' لە کوردستان و ئەڵمانیا نمایش دەکرێت". www.rudaw.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "شانۆیی کاتمان نەماوە بۆگۆرانی، – Denegkan" (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "خانوێکی دێرینی سلێمانی کاتی نەماوە بۆ گۆرانی گوتن". CHRA.TV.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "بینین لە شانۆگەری شەوی نیشتمانیدا – Denegkan" (بە کوردی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "katmannemawe". www.emrro.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)