تۆ مەچۆ بۆ شەڕ
ڕواڵەت
| تۆ مەچۆ بۆ شەڕ | |
| | |
| دەرھێنەر | ھۆرێن غەریب |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | سۆران عوسمان |
| کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | سۆ مارکێتینگ |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٢٣ |
| وڵات | کوردستان |
| زمان | کوردیی ناوەندی |
تۆ مەچۆ بۆ شەڕ (بە ئینگلیزی: Don't go to war) شانۆیەکی کوردیی بەرھەمی کۆڕی شانۆی بایە، بە ھاوکاریی بەشی شانۆی بەڕێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی سلێمانی، ساڵی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی نمایش کراوە.[١] ئەم نمایشە لە دیوانێکی شیعریی (ھەر بەم ناوە) شاعیر، ماردین ئیبراھیم وەرگیراوە.[٢]
ناوەرۆک
[دەستکاری]شارۆچکەیەک بەھۆی شەڕەوە وێران دەبێت و جەنگ سەرتاپای دەکات بە وێرانە. جەنگاوەرێک بە زۆر کوڕەکەی ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دەکات. لەگەڵ ئەوەی کۆڵەکەی ئەم ماڵە لەسەر پشتی دایک ڕاوەستاوە، بڕیاری بەجێھێشتنی ماڵ دەدات و ھەموو شتەکان وێرانتر دەبن.[٣] ئاسەوارەکانی جەنگ و لێکەوتەکانی لەسەر ژنان وەک یەکەم قوربانیانی جەنگ کاکڵی شانۆکەیە.[٤]
ئەکتەرەکان
[دەستکاری]- تاھیر عەبدولواحید
- سەوسەن عومەر
- کەنار سەرچڵ
- پێشرەو حوسێن
- ڕووبار ئەحمەد
- میران شێرزاد
- زنار نزار
- ژوان دارا
- بۆتان ئیبراھیم
- ئالان مەریوان
- ساڤیا سەلام
- تێشوو نامیق
نمایشکردن
[دەستکاری]- لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣وە تاوەکوو ١٦ی مانگ لە ھۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ نمایشی تۆ مەچۆ بۆ شەڕ، لە شیعرەوە بۆ شانۆ؛ ڕزگار حەمەڕەشید
- ↑ «تۆ مەچۆ بۆ شەڕ». Goodreads (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Corporation، Nalia. «شانۆیی"تۆ مەچۆ بۆ شەڕ"لە سلێمانی نمایش دەکرێت». nrttv.com.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ پرۆمۆی شانۆی کوردی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' (بە کوردی)
- ↑ شانۆیی 'تۆ مەچۆ بۆ شەڕ' لە سلێمانی نمایش دەکرێت