زەبەلاحە ئاسنەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زەبەلاحە ئاسنەکە
دەرھێنەربڕاد بیرد
بەرھەمھێنەرئەلبسۆن ئەبەبت
مۆسیقامایکڵ کامێن
دەستکاریدارین تی. هۆڵماس
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٦ی ئابی ١٩٩٩
ماوەی فیلم٨٧ خوولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٥٠ ملیۆن دۆلار
داھات٣١٫٣ ملیۆن دۆلار

زەبەلاحە ئاسنەکە (بە ئینگلیزی: The Iron Giant) ئەنیمەیشنێکی زانستی، ئەکشنی ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن کۆمپانیای «وارنەر برۆس ئەنیمەیشنی داھاتوو» بەرھەمھێنراوە، لەلایەن براد بێرد دەرھێنراوە. لەسەر بنەمایی فیلمی ساڵی ١٩٦٨ پیاوە ئاسنەکە کە لەلایەن «تێد ھاجێس» دروستکراوە، لە وڵاتە یەکگرتووەکان وەک زەبەلاحە ئاسنەکە بڵاوکرایەوە، لەلایەن «تیم ماکانلێس» نوسرا، چارەسەری چیرۆکەکەی لەلایەن «بێرد» بوو. ئەستێرەی دەنگی فیلمەکە ڤین دیزێل کە دەنگی ڕۆبۆتەکەی دەکرد، ئەستێرەی دەنگەکانی تر ئێلی مارینتال، جنێفەر ئەنیستۆن، ھانی کۆنیک جۆنیۆر، کریستۆڤەر ماکدونالد، جۆن ماھونی. ڕووداوەکانی فیلمەکە لەسەر جەنگی سارد ساڵی ١٩٥٧، بنکەی فیلمەکە لەسەر کورێکی گەنجە بەناوی «ھۆگارت ھیوز». زەبەلاحێکی ئاسنی لە بۆشای ئاسمان بۆسەر زەوی دەکەوێت، پاشان ھۆگارت دەیدۆزێتەوە، دەبنە ھاوڕێی یەک، لەگەڵ یارمەتی کەسێکی ھونەری Beatnik بەناوی «دێن ماکوبین». ھۆگارت ھەوڵ دەدات، ڕێگری لە سەربازەکان و کەسێک بەناوی «کێنت مانسلی» بکات، بریکارێکی فیدڕاڵی بەگومانە، زەبەلاحەکە دەدۆزێتەوە، دواتر خاپوری دەکات.

لە ساڵی ١٩٩٤ دەست بە دروستکردنی فیلمەکە کرا، بەبەشداری گروپێکی مۆسیقا، بڕاد بێرد وەک دەرھێنەر بۆ فیلمەکە پرۆژەکەی واژوو کرد، ماکانلیس لە ساڵی ١٩٩٦ سیناریۆکەی نووسی. فیلمەکە بە ئەنیمەیشنێکی باو بەکاردەھێنرا، لەگەڵ کۆمپیتەری پەیکەری وێنە بۆ کاریگەری دەرکەوتنی کارەکتەرەکان. زەبەلاحە ئاسنەکە بۆ یەکەمجار لە ٣١ی تەممووزی ١٩٩٩ لە شانۆی مانسی چینی لە لۆس ئەنجلۆس نیشاندرا، لە ٦ی ئاب بەتەواوی ھەموو جیھان بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بە گرنگی لە ژێر بۆکس ئۆفیس ھەستا، کە تێکرایی ٣١٬٣ میلیۆن دۆلار لە ھەموو جیھان بوو، دژی بوودجەی بەرھەمھێنانی کە ٥٠ میلیۆن دۆلار بوو. فیلمەکە بۆ چیرۆک، کەسایەتی، ئەنیمەیشن ستایش کرا، ناونیشانی کەسایەتی و کارکردنی دەنگی ھەر لەلایەن ئەنیستۆن، جۆنیۆر، دیزڵ، ماھونی، مارینتال، ماکدونالد. فیلمەکە بۆ چەندین پاداشت ھەڵبژێردرا، ٩ پاداشنی ئانی بردەوە، لە دەرەوەی ١٥ پاڵاوتن.

چیرۆک[دەستکاری]

شەوێک لە بۆشایی ئاسمانەوە شتێک بۆسەر زەوی بەردەبێتەوە، بۆ شەوی داھاتوو ھۆگارت ھیوز کە کورێکی تەمەن ٩ ساڵانە لەماڵی خۆیاندا کارەبایان دەبرێت، بەرەو وێستگەی کارەباکە دەچێت، بۆ ئەوەی لێیبکۆڵێتەوە، شتێکی گەورە دەدۆزێتەوە، کە ڕۆبۆتێکە ٥٠ پێ درێژە لەبەر برسێتی ھەوڵی خواردنی خەتی کارەباکان دەدات، کارەبا ڕۆبۆتەکە بەخراپی دەگرێت، ھۆگارت ڕزگاری دەکات، دواتر دەبنە ھاوڕێی یەک.


لە شوێنێک زەبەلاحەکە ھەوڵی خواردنی ڕێگایەکی ئاسنی شەمەندەفەر دەدات، دواتر شەمەندەفەرێک خۆی پێدا دەکێشێت، ھۆگارت ڕابەری زەبەلاحەکە دەکات، لە شوێنکە دووری دەخاتەوە، ڕۆبۆتەکە توانایی ھەیە خۆی چاک بکاتەوە، ھۆگارت کۆمەڵە کتێبێکی وێنەی جوڵاو بە ڕۆبۆتەکە پیشان دەدات، یەکێک لە کتێبەکان باسی سەرکێشی سووپەرمان دەکات. یەکێک کە بریکاری حوکمەتە بەناوی کێنت مانسلی بۆ ماڵی ھۆگارت دێت، بەھۆی ڕووداوی شەمەندەفەرەکە شکی لە ھۆگارت ھەیە، لەگەڵ دایکی و ھۆگارت قسە دەکەن، باسی باوکی ھۆگارت دەکەن کە مردووە، دواتر یەکێک لە ژوورەکانی ماڵەکە بەکرێ دەگرێت، بۆ ئەوەی چاودێری ھۆگارت بکات.


ھۆگارت بەدزی مانسلی زەبەلاحەکە بۆلای ھاوڕێیەکی ھونەری Beatnik بەناوی دێن ماکوبین دەبات، بۆ ئەوەی لەوێدا بیشارێتەوە، ماکوبین بەنارەزایییەوە ڕازی دەبێت. ھۆگارت لەگەڵ زەبەلاحەکە کاتێکی خۆش بەسەردەبەن، کە ھۆگارت باسی مردنی بۆ دەکات، دەڵێت: (ئێمەی مرۆڤ ھەموومان دەمرین دەچینە ژێر خۆڵەوە، بەڵام تۆ ڕۆبۆتی تۆ نامریت)، لەوکاتەدا گوێیان لەدەنگی تفەنگی ڕاوکەرێک دەبێت، دەبینن کە ئاسکێکیان کوشتووە، ھۆگارت لەوکاتەدا دەڵێت ئەمە چەکە بۆ ڕاوکردن و کوشتن بە کاردەھێنرێت. بۆ شەو مانسلی وێنەی ھۆگارت و ڕۆبۆتەکە و ماکوبین بەیەکەوە دەبینێت، بە ھۆگارتی پیشان دەدات، دواتر مانسلی ڕۆگارد ئاگاداردەکاتەوە، ڕۆگارد سەرۆکی مانسلیە، لەگەڵ تیمەکەی بۆ ماڵی ماکوبین دەچن، بەڵام ماکوبین فێڵی لەوان کرد، ڕۆبۆتەکەی وەک پەیکەرێک پێیان نیشاندا، وتی: ئەم ڕۆبۆتە من دروستم کردووە، یەکێکە لە ھونەرەکانم.


دواتر ڕۆگارد مانسلی سەرزەنشت دەکات، وە لەگەڵ تیمەکە دەڕۆن، ھۆگارت بەبەردەوامی لەگەڵ ڕۆبۆتەکە دڵخۆشن، ھۆگارت یاری بە دەمانچەیەکی ئاو دەکات، ڕۆبۆتەکە کە دەبینێت، یەکسەر چەکێکی خۆی وەک بەرگرییەک بەکاردەھێنێت، بەڵام بەر کەسیان ناکەوێت، لەبەر ئەوەی وەیدەزانی بەم تفەنگە دەکوژرێت، وەک ئەوەی ڕاوکەرەکە. زەبەلاحەکە دوو کوڕ لە شارۆچکەکە ڕزگار دەکات، لەگەڵ ھۆگارت لە شاڕۆچکەکە دەبینرێن، لەلایەن خەڵکەکەوە، پاشان مانسلی ڕۆگارد ئاگادار دەکاتەوە، بەیەکەوە ھێرش بۆ ڕۆبۆتەکە دەکەن، وادەزانن کە ڕۆبۆتەکە بۆ تێکدانی شاڕۆچکەکە یان ڕۆبۆتێکی خراپە، ڕۆبۆتە زەبەلاحەکە ھۆگارتی لەناو دەستە، بۆ دورکەوتنەوە لە شوێنەکە سیستەمی فڕین بەکاردەھێنت.


دوای ئەوەی ڕۆبۆتەکە ھاتە خوارەوە، بینی ھۆگارت بوراوەتەوە، بەڵام ئەو وایدەزانی مردووە، دواتر زۆر توڕە دەبێت، چەکەکانی بە بەھێزی لە دژی سەربازەکان بەکاردەھێنێت. مانسلی قەناعەت بە ڕۆگارد دەھێنێت، کە موشەکی ناوەکی بەکاربھێنن، چونکە ڕەم چەک و دەبابانە کاریگەری لەسەر ڕۆبۆتەکە نییە، دواتر ھۆگارت بە ئاگا دێتەوە، ڕۆبۆتەکە ئارام دەکاتەوە، لەگەڵ ماکوبین بارودۆخەکە بۆ ڕۆگارد باس دەکەن. دواتر ڕۆگارد و سەربازەکان و خەڵکەکە دەزانن ڕۆبۆتەکە زۆر سەلامەتە و بێزیانە، بەڵام مانسلی باوەر ناکات، لەترسی ڕۆبۆتەکە مووشەکەکە بەکاردەخات، پاشان مووشەکەکە بەرەوە ئاسمان دەچێت، مانسلی بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لە موشەکەکە ڕادەکات بەڵام ڕۆبۆتەکە دەیوەستێنێت، بۆ ئەوەی شارۆچکەکە ڕزگاری بێت، ڕۆبۆتەکە بڕیاری دا، لەئاسمان بەخۆی بتەقێتەوە، ماڵاوایی لە خەڵکەکە و ھۆگارت کرد.


دوای ماڵاوایی سیستەمی فڕین بەکاردەھێنێت، بەرەو ڕووی موشەکەکە دەڕوات، پێش ئەوەی لەیەک بدەن، وشەکەی ھۆگارتی بیردێتەوە، زەردەخەنەیەک دەکات، وە دەڵێت «سوپەرمان»، پاشان موشەکەکەی پێدا دەتەقێتەوە. شارۆچکەکە ڕزگاری دەبێت، خەڵک و سەربازەکان دڵخۆش و دڵتەنگن، پاش مانگێک لەبیرکردنی ئەم ڕووداوە، ماکوبین و دایکی ھۆگات ھاوسەرگیری دەکەن، ڕۆگارد سەرۆکی حکومەت یەکێک لە پارچەکانی ڕۆربووەتەکە دەداتە ھۆگارت، کەتاکە شتی ڕۆبۆتەکەیە لەسەر زەوی دۆزرایەوە. بۆ شەوەکەی ھۆگارت گوێی لەتەقەی پەنجەرەکە دەبێت، کاتێک دەبینێت پارچەکەی ڕۆبۆتەکە دەجوڵێت، ھۆگارت بیری کەوتەووە، کە ڕۆبۆتەکە توانایی ئەوەی ھەیە، خۆی چاک بکاتەوە، پاشان ھۆگارت بۆ ئەوەی پارەچەکە بچێتەوە بۆلای ڕۆبۆتەکە پەنجەرەکە دەکاتەوە، پارەچەکە بە ئاسانی بەرەو ڕوویەکی ئاسمان دەروات، پاشان ڕۆبۆتەکە پیشاندەدرێت، کە لە ناوچەیەکی بەفراوییە، پارچەکانی قاچ و دەستی ھەمووی بەرەولای دێت.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

فیلمە ڕەسەنەکەی لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن تێد ھاجێس دەرھێنراوە، کە ئەو ڕۆمانەی بۆ ئاسودەیی منداڵەکان نووسی. پێت تاونسێند مۆسیقاژەنی ڕۆک ئەلبومی ئاوسبوونی ھەڵبژارد، پێی وابوو ئەمە بۆ فیلمەکە دەگونجێت، لە ساڵی ١٩٨٩ مۆسیقای پیاوە ئاسنەکە بڵاوکرایەوە.[١] بڕاد بێرد بڕیاریدا، لەیەکێک لە ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس فیلمی زەبەلاحە ئاسنەکە دەربکات،[١] چونکە دوای خوێندنەوەی کتێبی پیاوە ئاسنەکە لەلایەن ھاجێس، کاری لە بڕاد کرد. تێد ھاجێس پێش ئەوەی فیلمەکەی بڵاوبکاتەوە، کۆچی دوای کرد، کچەکەی خۆی کە زانی فیلمەکە تەواوکردوە، بڵاوی کردەوە.

پێشوازی[دەستکاری]

فیلمی زەبەلاحە ئاسنەکە لە ٣١ی تەممووزی ١٩٩٩ لە شانۆیی مانسی چینی لە لۆس ئەنجلۆس کردرایەوە، لە ٤ی ئابی ١٩٩٩ لە لۆس ئەنجلۆس و نیۆرک بڵاوکرایەوە،[٢] بە شێوەیەکی فراوانتر بەتەواوی لە ٦ی ئابی ١٩٩٩ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ھەر لەوکاتەدا لە ٢٬١٧٩ شانۆ پیشاندرا. ڕیزی نۆیەمی لە بۆکس ئۆفیس گرتبوو، لەسەرەتاوە تا کۆتایی ھەفتە لە بۆکس ئۆفیس ٥٬٧٣٢٬٦١٤ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە،[٣] لەماوەی چوار ھەفتە، ١٨٬٩ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە، بوودجەکەی ٥٠ میلیۆن دۆلار بوو.[٤] تێکراکە بۆ ٢٣٬١٥٩٬٣٠٥ میلیۆن دۆلار ڕۆیشت، بەڵام لە ھەموو جیھاندا بۆ ٣١٬٣٣٣٬٩١٧ میلیۆن دۆلار ڕۆیشت.[٥] چەنەھا خەڵات پێشکەش بەم فیلمە کرا.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • ئێلی مارینتال: ڕۆڵی ھۆگارت ھیوز دەبینێت
  • جێنیفەر ئەنیستۆن: ڕۆڵی ئانی ھیوز دەبینێت
  • ھاری کۆنیک: ڕۆڵی دێن ماکوبین دەبینێت
  • ڤین دیزێل: ڕۆڵی زەبەلاحە ئاسنەکە دەبینێت
  • کریستۆڤەر ماکدونالد: ڕۆڵی کێنت مانسلی دەبینێت
  • جۆن ماھونی: ڕۆڵی جەنەڕاڵ ڕۆگارد دەبینێت

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "The Making of The Iron Giant". Warner Bros. Archived from the original on March 21, 2006. Retrieved January 14, 2008.
  2. ^ Kilmer, David (August 4, 1999). "Fans get another chance to preview THE IRON GIANT". Animation World Magazine. Retrieved October 5, 2015.
  3. ^ Fessler, Karen (September 5, 1999). "Warner Bros. takes Giant hit". Chicago Sun-Times.
  4. ^ Stanley, T.L. (September 13, 1999). "Iron Giant's Softness Hints Tie-ins Gaining Make-or-Break Importance". Brandweek. Vol. 40, no. 34. p. 13.
  5. ^ "The Iron Giant (1999)". Box Office Mojo. Retrieved January 14, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]