زێدان ئیقبال
| زێدان ئیقبال | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٣ مەنچستر، شانشینی یەکگرتوو |
| وڵاتی وەرزش | عێراق |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەند |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦ |
زێدان عەمار ئیقبال (بە عەرەبی: زيدان عمار إقبال؛ لەدایکبووی ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٣) یاریزانی پیشەگەریی تۆپی پێی عێراقییە، لە ھێڵی ناوەڕاست لەئێستادا بۆ یانەی ئوترێخت لە خولی هۆڵەندا و ھەڵبژاردەی یەکەمی عێراق یاریی دەکات. یەکەم یاریزانی عێراقییە بۆ یانەی مانچستەر یوونایتد یاریی دەکات و دووەم یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراقە کە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاری کردووە.[١][٢]
ژیانی تاکەکەسی
[دەستکاری]زێدان ئیقبال لە دایکێکی عێراقی و باوکێکی پاکستانی لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە دایك بووە، زێدان زمانەکانی ئینگلیزی و پونجابی و دەزانێت و کەمێکیش فێری عەرەبی بووە.
ژیانی وەرزشــــی
[دەستکاری]زێدان ئیقبال لە تەمەنی زۆر منداڵیەوە لە یانەی ساڵ یونایتد یاری کردووە تاوەکو لە تەمەنی نۆ ساڵی دەبردرێتە ئەکادیمیای مانچستەر یونایتد پاشان لە مانگی ٤ ی ۲۰۲۱ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژۆکرد وە بەشدابوو لە یەکەم یاری بە درێسی یانەکە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یۆنگ بۆیز ، یەکەم یاریزانی باشووری ئاسیایە کە درێسی مانچستەر بپۆشێت ، دووەم عێراقیە لە چامپیۆزلیگ یاری بکات ، لە مانگی ۹ی ۲۰۲۱ لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار ۲۳ ساڵانی عێراق بەشداری لە یاریەکانی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد و لەمانگی ۱۰ی هەمان ساڵدا یەکەم گۆڵی بۆ هەبژاردەکە کرد و کاپتنی یاریەکەش بوو ، لە مانگی ٥ی هەمان ساڵ بانگێشتی هەڵبژاردەی لاوانی بەریتانیا کرا بەڵام ڕەتی کردەوە و بڕیاریدا لە هەڵبژاردەی عێراق یاری بکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Man United have a 16-year-old player named Zidane Iqbal and he looks like the real deal». GiveMeSport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٨ی ئازاری ٢٠٢٠. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «زیدان ئیقبال.. بەهرەمەندە پاکستانییە عێراقییەکە ناوی چووە مێژووەوە». www.rudaw.net. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |