زورباران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
وێنەی ھونەرمەند کە بە دەستی خۆی کێشراوەتەوە.

فرانسیسکۆ دێ زورباران (١٥٩٨– ١٦٦٤) (بە ئیسپانی: Francisco de Zurbarán) شێوەکاری مەسیحیی ئیسپانی سەدەی حەڤدەھەمە کە زۆربەی کارەکانی ناوەرۆکی ئایینییان ھەیە.

ژیاننامە[دەستکاری]

زورباران لە شاری فوێنتێ دێ کانتۆسدا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیادا لە ڕۆژی ٧ی نوامبەری ١٥٩٨دا لە دایک بوو. باوکی پیشەی دووکانداری بوو. باوکی لە ساڵی ١٦١٤دا ناردی بۆ سێڤیل کە لەوێ فێری شێوەکاری ببێ. لە ساڵی ١٦١٦دا یەکەمین تابلۆی بڕوارداری خۆی کێشا کە بێگوناھیی مریەم بوو. ئەو لە ژیانیدا لەگەڵ سێ ژندا زەماوەندی کرد کە یەک لە دوای یەکتر مردن. ئەو ڕۆشت بۆ مادرید و لەوێ لەگەڵ دیێگۆ ڤێلاسکێسدا ئاشنا بوو. فیلیپی چوارەمیش بۆ کارە ھونەرییەکانی پشتیوانیی لێ کرد. لە ساڵی ١٦٦٤دا لە مادرید کۆچی دوایی کرد.

تابلۆکان[دەستکاری]

ناوەرۆکی زۆربەی تابلۆکانی زورباران ئایینی بوون. گەلێک تابلۆی لە مەریەمی پاکیزە و مەسیح و قیددیسەکانی کێشاوە. چەن دانە لە تابلۆکانی بریتین لە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 384- 387, World Library, Inc. , USA.