زانكۆی كاسۆلیكی لھ‌ ھھ‌ولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Catholic University in Erbil
زانکۆی کاسۆلیکی لە ھەولێر (Central Kurdish)
الجامعة الکاثولیکیة فی أربیل (Arabic)
ناوی تر
CUE
دروشم
Learners Today … Leaders Tomorrow
جۆرتایبەت
دامەزراندنDecember 2015
شوێن
ھەولێر
،
44001

36°13′46.3″N 44°00′43″E / 36.229528°N 44.01194°E / 36.229528; 44.01194پۆتانەکان: 36°13′46.3″N 44°00′43″E / 36.229528°N 44.01194°E / 36.229528; 44.01194
CampusUrban
LanguageEnglish
وێبگەwww.cue.edu.krd
[١][٢]

زانکۆی کاسۆلیکی لە ھەولێر (CUE) دامەزراوەیەکی تایبەتی قازانج نەویستە بۆ خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە دەکەوێتە دەرەوەی شاری ھەولێر لە عنکاوا، ھەرێمی کوردستان.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دامەزراوە لەلایەن مةتران بشار وردة لە کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی، و بڕوانامە لەچەندین بواری مرۆڤی و زانستی پێشکەش دەکات کە لەلایەن حکومەتی ھەریمی کوردستانەوە ناسراوە.[٣]

بەردی بناغەکەی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دانرا. ٣٠٬٠٠٠ مەتر چوارگۆشەی زەوی بەردەست کرا بۆ کامپەکە.[٤]

CUE کۆمەڵگەیەکی ئەکادیمی کراوەیە، لەسەر بنەمای باشترین نەریتەکانی خوێندنی باڵا، تەرخانکراوە بۆ پێکھێنانی نەوەی داھاتووی سەرکردەکان بۆ خزمەتکردن بە سەرکەوتوویی پیشەیی لە کوردستان، عێراق و نێودەوڵەتی، بۆ بەرژەوەندی ھاوبەش و شکۆمەندی مرۆڤ.

زانکۆی کاسۆلیکی لە ھەولێر پێشوازی لە قوتابیان و خوێندکارانی گشت نەتەوە و ئایین و کلتورەکان دەکات و دەرفەتیان پێدەدات بە بێ جیاوازی.

وەک ئەندامێک لە کۆمەڵگەی جیھانی زانکۆی کاسۆلیکی، زانکۆی کاسۆلیکی لە ھەولێر دەتوانێت خوێندکارەکانی خۆی بناسێنێت بۆ ھەندێک لە باشترین زانایانی جیھان کە بە بەردەوامی وەک پرۆفیسۆر و مامۆستایان لێرە لە کامپەکەی CUE ئامادەبن. خوێندکاران لە CUE ھەروەھا توانای پەیوەندیکردن و بەشداریکردنیان دەبێت لەگەڵ زانکۆکانی ھاوبەشمان لە ئوسترالیا، ئەمریکا و ئەورووپا.

پرۆگرامە ئەکادیمییەکان[دەستکاری]

زانکۆی کاسۆلیکی لە ھەولێر ئەم بەشە زانستی و پرۆگرامانەی خوێندنی خوارەوە لە خۆدەگرێت:[٥]

  • دەرمانسازی
  • ئەندازیاری بیناسازی
  • ئەندازیاری شارستانی
  • تەکنەلۆژیای زانیاری
  • زانستی کۆمپیوتەر
  • زانستی تاقیگەی پزیشکی
  • ژمێریاری
  • پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
  • زمانی ئینگلیزی
  • پەرستاری
  • میدیای دیجیتاڵ
  • ئابووری
  • توێژینەوەی ڕۆژھەڵات
  • بەڕێوەبردنی کار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Erbil's Catholic University to counter the Christian exodus from Mosul". AsiaNews. 9 December 2015. Retrieved 19 June 2017.
  2. ^ "About Us". Catholic University in Erbil. Archived from the original on 18 June 2017. Retrieved 19 June 2017.
  3. ^ "Official opening of the Catholic University in Erbil". Polish Representation, Kurdistan Regional Government. Retrieved 17 November 2016. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "ASIA/IRAQ – Courses to start soon at Erbil Catholic University". Agenzia Fides. 24 February 2015. Retrieved 19 June 2017.
  5. ^ Catholic University in Erbil. "Colleges".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]