دەروازە:مەولانای ڕۆمی/وتاری ھەڵبژێردراو/٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەولەویە لە ئەستەمبوڵ، تورکیا.
مەولەویە لە ئەستەمبوڵ، تورکیا.

مەولەویە یەکێکە لە ڕێبازە سۆفیگەریە سوننەکان، زۆرێک مەولانا جەلالەددینی رۆمی (١٢٠٧ ز- ١٢٧٢ ز) بە دامەزرێنەری ئەم ڕێبازە سۆفیگەریە دادەنێن کەچی لە ڕاستیدا تا مەولانا لە ژیاندا بوو ھیچ ڕێبازێکی سۆفیگەری دروستنەکرد، بەڵکو ئەوەی کە بناغەی ڕێبازەکەی دانا سوڵتان وەلەدی کورە گەورەی مەولانا بوو. بەڵام مەولانای ڕۆمی شێوازی حەلقەی زیکری مەولەویەی دانا. ڕێبازی مەولەویە بە لێبوردەیی و میھرەبانی لەگەڵ خەڵکی ناموسڵمان ناسراوە کە لەو کارەدا وەکوو شێخی خۆیان مامەڵە دەکەن و ھەمان کاری ئەو دوپاتدەکەنەوە. ڕێبازی سۆفیگەری مەولەویە بە سەمای بازنەیی ناسراوە کە سەماعی پێدەگوترێت، شێوازەکەی سورانەوەیە بەدەوری خۆتدا بۆ ماوەی چەندین سەعات لەدەوری ئەو بازنەیەی کە شێخی مەولەویە تێدا وەستاوە و مەناسیکێک و کارێکی رۆحی بەئەنجام دەگەیەنن و بەرەو پلەێکی بەرزی رۆحی بەرزدەبنەوە و ھەرچی نەفسی خۆیانە دەیشکێنن و لەکۆڵی دەکەنەوە لە دونیایێکی ماددییەوە بەرەو دونیاێکی ڕۆحی کە پرە لە عەشقی ئیلاھی بەرزدەبنەوە.

زیاتر...