دەروازە:مۆسیقا/وتاری ھەڵبژێردراو/١٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەکریمۆسا (بە ئینگلیزی: Lacrymosa) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە کە بۆ ئەلبومی دەرگا کراوەکەی ٢٠٠٦ نووسراوەتە. گۆرانییەکە نووسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو دەرھێنەرەکەشی دەیڤ فۆرتمانە. ئەم گۆرانییە دروستکردنەوەیەک بوو بۆ ریکویمی لەکریمۆسای مۆزارت (١٧٩١) بەپێی ئەیمی لی، ھاندەری سەرەکی بۆ نووسینەوەی ئەم گۆرانییە فیلمی ئەمادیوس بووە. لەکاتێکدا کە لی ئاوازەکەی لە لەکریمۆسای مۆزارتەوە وەرگرتووە، ئەو خۆی ھۆنراوەکەی بۆ نووسیوەتەوە. چەشنی مۆسیقای وەک ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک و پۆست-گرەنجیش ھەر ھاندەری داڕشتن و گۆڕانکاریکردن لە مێلۆدی گۆرانییەکە بوون. بە ڕەسەنی ئەم پارچە مۆسیقایە لەسەر نۆتی ڕێی بچووک نووسراوەتەوە، بەڵام لی و باڵسامۆ گۆڕیویانە بۆ میی بچووک تاکوو زیاتر لەگەڵ ئێڤەنێسنسدا ڕێک بکەوێت.

گۆرانییەکە بە کۆمەڵێک ڕەخنەی تێکەڵ پێشوازی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی مۆسیقا، ھەندێک لەوان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گۆرانییەکە یەکێکە لە ھەرە باشترین گۆرانییەکانی سەر دەرگا کراوەکە، دەنگە پشتێنەییەکەی کۆرسەکانیشیان بە ھۆکارێک دادەنا، ھەندێکیش بە خراپترین گۆرانیی سەر ئەلبومەکە ناویان دەبرد لەبەر ھەمان ھۆکار. بەپێی لی، لەکریمۆسا بە ڕەسەنی بۆ ساوندتراکی فیلمێک نووسرابووەوە بە ناوی «مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە»، بەڵام ڕەتکرایەوە لەلایەن دەرھێنەرەکانەوە بەھۆی تاریکییەکەیەوە. دەرھێنەرەکانی فیلمەکە لەبارەی ئەمەوە وتیان کە «ئەم زانیارییە ھەواڵە بۆ ئێمە» و وتیشیان کە «ھیچ گۆرانییەکی ئێڤەنێسنس بیری لێ نەکراوەتەوە بۆ خستنە ناو فیلمەکە.» ئەم گۆرانییە لە لیستی گۆرانییەکانی گەشتی دەرگا کراوەکەدا ھەبوو.

ئەم گۆرانییە دووبارە تۆمارکراوەتەوە بۆ ئەلبومی سینتسز لە ساڵی ٢٠١٧دا.
خوێندنەوەی زیاتر...