دەروازە:مۆسیقای کوردی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شارام نازری گۆرانیبێژی ناوداری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، تا ئێستاش ژیانی لە وڵاتی ئێران بەسەر دەبات. زۆربەی کارەکانی شارام نازری لە بەشی فارسیدا لە سەر شێعرەکانی مەولانای ڕۆمی و حافزە، ئەو ھەروەھا لە سەر شێعری نوێی فارسیش کاری کردوە. ھەروەھا مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی یەکێک لە بەشە گرنگەکانی کارەکانی شارام نازرییە و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا کاری کوردیشی ھەیە. شارام نازری لە ساڵی ٢٠١٤دا داھاتی یەک ساڵی کاری خۆی بەخشی بە کچە قوربانییەکانی ئاگر بەربوونی قوتابخانەکەی شیناوێ.

شارام نازری لە کۆڵانی یەخچاڵیی لە گەڕەکی بەرزەدەماخ لە شاری کرماشان، لە بنەماڵەیێکی کورد و ناسیاوی شیعر و مۆسیقا لەدایک بوو. شارام دەنگە دڵڕفێنەکەی لە دایک و باوکیەوە بۆ ماوەتەوە و ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بە ھۆی دایکیەوە لە گەڵ شیعر و گۆرانی ئاشنا بوو.باوکیشی دەنگێکی نەرمی بوو و لەگەڵ شارەزایی لە گوشە و ڕەدیفی میلۆدیە ئێرانیەکان، سێتاریشی دەژەنی. باوکی کەڵکی لە شێوازی پێشینان و گۆرانیبێژانی ئەو دەڤەرە بە تایبەت " شێخ داوودی" گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەو سەردەمە وەرگرتووە و ئەوەی لە ھونەر بوویەتی ناویەتت بەردەست کوڕەکەی.

زیاتر...