دەروازە:فیزیک/وتاری ھەڵبژێردراو/١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جووڵە (بە ئینگلیزی: Motion)، بریتییە لە گۆڕانی شوێنی تەنێک لەچاو شوێنی تەنێکی تردا کە بەجێگیر دانرابێت. گۆڕانکاری لە جووڵەدا ئاکامی دەکارخستنی ھێزە. زۆرتر جووڵە لە ڕێگای ئەم دەستەواژانەوە وەسف دەکرێت: خێرایی، لەز، جێگۆڕین و کات. ئەو جۆرە کە لە یاسای یەکەمی نیوتندا ھاتووە، خێرایی شتێک ناتوانێت بێتە گۆڕین مەگەر ھێزێک لە سەری کاربکات. ڕاوەشی شتێک ڕاستەوخۆ گرێدراوە بە بارست و خێرایی شتەکە و ئەو جۆرە کە لە یاسای مانەوەی ڕاوەشدا ھاتووە، گشت ڕاوەشی ھەموو شتەکانی یەک سیستەمی داخراو (ئەوەی کە ھێزە دەرەکییەکان لە سەری کاریگەرییان نیە) بە تێپەڕبوونی کات نایێنە گۆڕین. تەنێک کە نەجووڵێتەوە پێی دەوترێت: لە وچاندا، بێ‌جووڵە، بێ‌تەکان، ڕاوەستاو، یان خاوەنی شوێنی نەگۆڕ. جووڵە ھەمیشە لە حەنای یەک چوارچێوەی ئاماژەدا دەبینرێت و ئەندازەی دەگیردرێت. لەبەر ئەوە کە ھیچ چوارچێوەیەکی موتڵەقی سەرچاوە بوونی نیە، جووڵەی موتڵەقــیش بۆی نیە دیاریبکرێت؛ ئەمە لە ڕێگەی دەستەواژەی جووڵەی نیسبیــیەوە جەختی لە سەر دەکرێت. تەنێک کە لە حەنای یەک چوارچێوەی سەرچاوە دا بێ‌جووڵەیە، لە حەنای بێ‌بڕانەوە چوارچێوەیتردا دەجووڵێتەوە. کەوابوو، ھەموو شتێک لە گەردووندا دەجووڵێتەوە. گشتی‌تر، وشەی جووڵە ئاماژە دەکات بە ھەر گۆڕانێکی فەزایی یان/وە کاتی لە سیستەمێکی فیزیکیدا. بۆ نموونە، مرۆڤ دەتوانێت باسی جووڵەی شەپۆلێک یان وردیلەیەکی کوانتۆمی (یان ھەر مەیدانێکی دیکە) بکات ھەرچەن کە لەوێدا چەمکی شوێن دەکاردا نییە.

زیاتر...