دەروازە:شیکاریی ماتماتیکی/وتاری ھەڵبژێردراو/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (بە ئینگلیزی: calculus) یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکارێکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە. لایبنیتس و ئیساک نیوتۆن ھاوکات لەگەڵ یەک لەم بوارەدا لێکۆڵینەوەیان کردووە و بە جیا ھەردووک داھێنەری کالکیولسن، بەڵام لایبنیتس داھێنەری ئەو ھێمایانەیە کە ئەمڕۆکە بۆ ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری بەکار دێن. ھەژمارکردنی جیاکاری و تەواوکاری بریتییە لە بیرکاری گۆڕان (خێرایی و تاودان)، ھەروەھا بریتییە لە بیرکاری ڕاستەھێڵی لێکەوت و لێژی و ڕووبەر و قەبارە و زۆر لە چەمکەکانی تر. ئەم لقە یارمەتی زانایان و ئەندازیاران و ئابووریناسەکانی دا بۆ دروستکردنی نموونە کارییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی بارەکانی ژیانی ڕۆژانە.

وشەی کالکیولس لە زمانی یۆنانییەوە وەرگیراوە بە واتای خیز و ورکەبەرد. ناوی ئەو لقە یادگاری سەردەمێکە کە یۆنانییەکان خیز و ورکەبەردەکانیان بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکانی جەبر و ئەندازە بەکار دەھێنا.


زیاتر...