بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:زمانی کوردی/شێوەزارەکانی زمانی کوردی/٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردیی باشووری (ھەروەھا کوردیی کەڵھوڕی، کوردیی خوارین، کوردی خوارگ یان کوردیی جنووبی)یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت. ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردیی پاڵەیی، کوردیی سنجاوی، کوردیی زەنگنەیی، کوردیی کولیایی، کوردیی گەڕووسی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن. ھەروەھا ھەندێک سەرچاوە کوردیی لەکییش بەشێک لە کوردیی باشووری دەزانن، بەڵام بەڕای ھەندێکیش لەکی لقێکی سەربەخۆ لە زمانە کوردییەکان بە ئەژمار دێت.

زیاتر...