دەروازە:زانست/وتاری ھەڵبژێردراو/٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی کونیێکی ڕەش
وێنەی کونیێکی ڕەش

کونە ڕەشەکان (بە ئینگلیزی: Black hole) بریتین لەو بۆشاییانەی‌ کە لە گەردوندا بە شێوەی‌ چاڵێکی‌ ڕەش دەردەکەون و توانای‌ راکێشانی‌ ھەر شتێکیان ھەیە بۆ ناو سکی‌ خۆیان کە لە نزیکیانەوە تێپەڕبن ھەرچەندە ئەو تەنە بە سەدەھا جار لە خۆشیان گەورەتر بێت. چەقەکەی (ناوەندەکەی) جیا دەکرێتەوە بە ھێزێکی ڕاکێشەری زۆر گەورە کە لە ناکۆتا نزیک دەبێتەوە بە شێوەیەک کە توانای ھەڵلوشینی ھەموو ئەو شتانەی ھەیە کە لێی نزیک دەبنەوە لەوانە مرۆڤ، کەشتی ئاسمانی، گەرمی، ھەتا ئەستێرەیەک یان ھەسارەیەکیش و تەنانەت ڕووناکی سەرەڕای ئەو خێراییە زۆرەی ناتوانێت ڕزگاری بێت لەو ھێزە ڕاکێشەرەی کە دەبێتە ھۆی کەوتنە ناوەوەی بۆ ناو ئەو کونە و ھەڵلوشینی. ھەرگیز ڕووناکی ناتوانێت لەو کونە بێتە دەرەوە لەبەر ئەوە تاریکە و ناتوانرێت ببینرێت. کونە ڕەشەکان پارچە پارچە نابن و بچووکیش نابنەوە ، بەڵکو بەھۆی ھەڵلوشینی شتەکانی دەوروپشتییانەوە بەردەوام لە گەورەبووندان بۆیە ھێزی کێشکردنیان زۆر دەبێت تاوای لێدێت دوور نیە ئەو گەلە ئەستێرەیەش قووت بدات کە خۆی بەشێکە لێی، و وردە وردە بکەوێتە پەل ھاویشتن بۆ گەلە ئەستێرەکانی دیکەش.

زیاتر...