دەروازە:ئێران/پێشەکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێربێیت بۆ دەروازەی ئێران!
The Coat of arms of Iran.
The Coat of arms of Iran.

Iran's map
Iran's map

ئێران (بە فارسی: ایران‎، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران) وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناویندا. ناوە فەرمییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پایتەختەکەی تارانە (بە فارسی: تهران‎). پانتایی ئەم وڵاتە ١٬٨٧٣٬٩٥٩ کیلۆمەتر دووجا(١٧ھەم لە دونیادا) یە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ (١٣٩٠ی کۆچی ھەتاوی) ژمارەی دانیشتووانەکەی ٧٦٬٠٩١٬٠٠٠ کەسە و ھەر ساڵ یەک میلیۆن کەس لە دانیشتووانی وڵات زیاد دەبێت. لە باکوورەوە لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان، ئەرمەنستان، و تورکەمەنستان؛ لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان؛ و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ تورکیا و کۆماری فێدراڵی عێراقدا سنووری زەمینیی ھەیە. ھەروەھا لە باکوورەوە سنووری دەریایی لە دەریای کاسپیەن (خەزەر) و لە باشوورەوە لە کەنداوی فارس و دەریای عەمماندا ھەیە. ئەو دوو ناوچەیە گرینگترین شوێنەکانی دونیا بۆ دەرھێنانی نەوت و گازن.