کوژرانی دۆسکی ئازاد
| دۆسکی ئازاد | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩ی ئازاری ١٩٩٨ دھۆک |
| مەرگ | ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پارێزگای دھۆک |
| پیشە | هونەرمەندی مکیاج |
دۆسکی ئازاد کچە ترانسجێندەرێکی ٢٣ ساڵە بوو کە جێندەرەکەی بۆ مێ گواستبووەوە و لەبەر ئەوە لەلایەن براکەی، بە ناوی چەکدار ئازاد کوژرا. دۆسکی ئازاد مەیک ئەپ ئارتیستێک و کەسایەتییەکی سۆشیال میدیا بوو کە لەبارەی خۆی کراوە بوو. ئەوە بوو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دھۆک، دۆسکی لەلایەن براکەی کوژرا و دوای سێ ڕۆژی تر لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەم، پۆلیسی دھۆک تەرمەکەی لە دووریی ٣٠ کیلۆمەتری ئەو شارە دۆزییەوە.[١]
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمەتبار ھەشت ساڵ پێش تاوانەکە ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان نیشتەجێیە، بەڵام لە نێوان ١٧ بۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانکارییە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان.[٢]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، سەرکۆنەی ئەو ڕووداوە و داوای لێکۆڵینەوەی ئەو کەیسەی کرد.[٣] ھەروەھا کونسوڵخانەی فەڕەنسا و ئەڵمانیاش لە ھەولێر لەسەر ئەو کوشتنە ھاتنە دەنگ و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «دۆسكی ئازاد بۆچی كوژرا؟ لە ساڵی 2018ەوە ماڵی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە». کەرکووک ناو. ١ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «حكومهتی ههرێم: لێکۆڵینەوە لە کەیسی دۆسکی ئازاد دەستیپێکردوە و تۆمەتبار بڕیاری دهستگیركردنی بۆ دەرچوە». ئاوێنە. ٣ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ». ھەرێم نیوز. ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ». شارپرێس. ٣ی شوباتی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |