بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆرۆرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆرۆرۆ
چەشنئەکشن
خەیاڵی تاریک
خەیاڵی مێژوویی
دروستکراوە لەلایەنئۆسامۆ تێزوکا
icon دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

دۆرۆرۆ (どろろ) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە کە لەلایەن ھونەرمەندی مانگا، ئۆسامۆ تێزوکا نووسراوە و وێنەکێشراوە. دۆرۆرۆ بۆ یەکەم جار لە ڕۆژنامەی شۆکۆکان لە نێوان ئابی ١٩٦٧ و تەممووزی ١٩٦٨ بڵاوکرایەوە، پێش ئەوەی ھەڵوەشێندرێتەوە. مانگاکە لە گۆڤاری بۆکێنۆی (Bōken'ō) ئاکیتا شۆتێن لە ساڵی ١٩٦٩ کۆتایی پێھات.

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێی ٢٦ ئەڵقەیی کە لەلایەن کۆمپانیای موشی پرۆداکشنەوە بەرھەم ھێنراوە و لە ساڵی ١٩٦٩ پەخشکرا.

میدیا

[دەستکاری]

مانگا

[دەستکاری]

دۆرۆرۆ بۆ یەکەمجار لە ھەفتانەی شۆنن سەندەی لە نێوان ٢٧ی ئابی ١٩٦٧ و ٢٢ی تەممووزی ١٩٦٨ زنجیرەیی کرا، پێش ئەوەی ھەڵبوەشێتەوە. ھاوپێچ لەگەڵ پەخشی ئەنیمێیەکەی، پاشان مانگاکە گواسترایەوە و لە گۆڤاری بۆکێنۆی ئاکیتا شۆتێن لە مانگی ئایار تا تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٩ کۆتایی ھات.[١][٢] ئاکیتا شۆتێن مانگاکەی لە چوار تانکۆبۆن لە نێوان ١٢ی ئابی ١٩٧١ و ٢٠ی ئایاری[٣][٤] لە چوارچێوەی چاپی بەرھەمە تەواوەکانی مانگای ئۆسامو تێزوکا، کۆدانشا مانگاکەی کۆکردەوە بۆ چوار تاکۆبۆن[٥] لە نێوان ١٢ی ئازار و ١٢ی حوزەیرانی ١٩٨١.[٦]

ڕۆمان

[دەستکاری]

ڕۆمانێک لە نووسینی ماساکی تسوجی و وێنەکێشانی ھیدێکی کیتانۆ لە ئەیلوولی ١٩٧٨ لەلایەن ئاساھی سۆنۆراما بڵاوکرایەوە؛[٧] دواتر لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٧ چاپکرایەوە.[٨]

فیلمێکی لایڤ ئەکشن لە دەرھێنانی ئاکیھیکۆ شیۆتا لە ساڵی ٢٠٠٧ نمایشکرا.

ئەنیمێ

[دەستکاری]

یەکەم زنجیرە ئەنیمەیشن، ئەنیمەیشنی لەلایەن موشی پرۆدەکشن، لە نێوان ٦ی نیسان و ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩ لە کەناڵی فوجی پەخشکرا، کە ٢٦ ئەڵقە بوو. لە دەرھێنانی جیسابورۆ سوگی بووە، لەگەڵ مۆسیقای ئیساو تۆمیتا. بە پێچەوانەی مانگاکە، وەشانی ئەنیمێ کۆتایییەکی یەکلاکەرەوەی ھەیە.[٩]

کایەی ڤیدیۆیی

[دەستکاری]

گەشەپێدەر سێگا لە ساڵی ٢٠٠٤ یارییەکی ڤیدیۆیی لەسەر مانگای دۆرۆرۆ بۆ ئامێری پلەیستەیشن ٢ دروست کرد. لە ئەمریکا و ئەورووپا لەژێر ناوی Blood Will Tell بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «どろろ|マンガ|手塚治虫 TEZUKA OSAMU OFFICIAL» どろろ. TezukaOsamu.net(JP) 手塚治虫 公式サイト (بە ژاپۆنی). Tezuka Productions. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  2. «どろろ». 電子かたりべ.COM (بە ژاپۆنی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. «どろろ 第1巻» どろろ 第1巻 (بە ژاپۆنی). Akita Shoten. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. «どろろ 第4巻» どろろ 第4巻 (بە ژاپۆنی). Akita Shoten. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. «サイトリニューアルのお知らせ|講談社» どろろ(4) (بە ژاپۆنی). Kodansha. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. «サイトリニューアルのお知らせ|講談社» どろろ(1) (بە ژاپۆنی). Kodansha. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. Tsuji, Masaki؛ Kitano, Hideki (ئەیلوولی ١٩٧٨). 小説 どろろ (ソノラマ文庫) (بە ژاپۆنی). Asahi Sonorama. ژپنک ٤-٢٥٧-٧٦١١٣-X.
  8. «ヤングシリーズ 小説どろろ (改訂新版)» 小説どろろ (改訂新版) (بە ژاپۆنی). Kinokuniya. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. «Tezuka World Dororo Episode Summary». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]