بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆجا کات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆجا کات
دۆجا کات لە تەممووزی ٢٠٢١
دۆجا کات لە تەممووزی ٢٠٢١
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئەمالا ڕاتنا زاندیلێ دلامینی
لەدایکبووی (١٩٩٥-١٠-٢١) ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
چەشنەکان
پیشە(کان)
  • ڕاپەر
  • گۆرانیبێژ
  • گۆرانینووس
  • بەرھەمھێنەری تۆمار
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٢–ئێستا
کۆمپانیاکان
  • ئاڕ سی ئەی
  • کیمۆسابی
بابەتە پەیوەندیدارەکان{{flatlist }}
وێبگەdojacat.com

ئەمالا ڕاتنا زاندیلێ دلامینی (لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٥)، ناسراو بە دۆجا کات، ڕاپەر، گۆرانیبێژ، و گۆرانینووسێکی ئەمریکییە. لەدایکبوو و گەورەبوو لە لۆس ئانجلەس، ئەو دەستی بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی مۆسیقا کرد لە ساوند کلاود کاتێک ھەرزەکار بوو. گۆرانیی «زۆر مەست» سەرنجی کیمۆسابی و ئاڕ سی ئەی ڕیکۆردزی ڕاکێشا، و دۆجا ڕێککەوتنامەیەکی تۆماری ھاوبەشی لەگەڵ واژوو کردن لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، دواتر یەکەم تۆماری درێژخایەنی بڵاوکردەوە لە ٢٠١٤ بە ناوی پررر!.

دوای دابڕانێک لە مۆسیقای بازرگانی و بڵاوبوونەوە ئاسایییەکەی یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆی، ئەمالا (٢٠١٨), دۆجا کات سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا وەک میمێکی ئینتەرنێت بە تاکە گۆرانیی ٢٠١٨ی «مووو!»، گۆرانییەک کە تێیدا دۆجا خەیاڵی بوون بە مانگا دەکات. دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆی، پەمەییی تۆخ (٢٠١٩)، گەیشتە ١٠ باشترینی بیڵبۆرد ٢٠٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بووە ھۆی دروستبوونی تاگە گۆرانیی «سەی سۆ»، کە سەرکەوتوو بوو لە خشتەی بیڵبۆرد ھۆت ١٠٠ دوای بڵاوبوونەوەی ڕیمیکسێک کە نیکی میناجی تێدا بوو. دوای ئەم ئەلبوومە، ئەلبوومی ھەسارەی ئەو (٢٠٢١) بڵاوبوویەوە، کە سێ ھەفتە دوا بەدوای یەک لە پلەی دووەمدا مایەوە بیڵبۆرد ٢٠٠ و بووە ھۆی دروستکردنی ٢٠ باشترین تاکە گۆرانییەکانی «زیاتر ماچم بکە» (لەگەڵ سیزا)، «پێویستە بزانم» و «تۆ ڕاستیت» (لەگەڵ دە ویکند).

دۆجا کات بە دروستکردنی میوزک ڤیدیۆ و گۆرانی ناسراوە کە ناوبانگ پەیدا دەکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تیک تۆک و یووتیووب. خۆیشی لە ئینتەرنێتدا شارەزایە، و بە کەسایەتییە گاڵتەئامێزەکەی بەناوبانگە.[٥][٦][٧][٨] ئەو چەندەھا خەڵاتی وەرگرتووە بەدرێژاییی پیشەکەی، کە پێکدێن لە خەڵاتێکی مۆسیقای بیڵبۆرد، دوو خەڵاتی مۆسیقای ئەمریکی و سێ خەڵاتی مۆسیقای ئێم تی ڤی ڤیدیۆ، و سێ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی گرامی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Garvey، Meaghan (٢٢ی نیسانی ٢٠٢١). «Can't Stop the Feline: How Doja Cat Took Pop to a New Dimension». Billboard. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Malachi، JaJuann (٢٧ی ئایاری ٢٠٢١). «Five Times Doja Cat Proved She's An R&B Stunner Who's Here To Stay». BET. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری hip hop2 نەدراوە
  4. ^ Petridis، Alexis (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «Doja Cat: Planet Her review – pop-rap queen is in a world of her own». The Guardian. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Yu، Brandon (٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «On 'Planet Her,' Doja Cat is fully realized as the future of pop». Mic. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە. Doja is a star whose identity is embedded into the internet, from her gaming streams on Twitch to her own wickedly funny inside-joke-heavy TikToks to her dubious forays into chatrooms — her music is just one part of her persona, and arguably even the less important part of her allure for some of her fan base
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :19 نەدراوە
  7. ^ Droke، Carolyn (٢٢ی نیسانی ٢٠٢١). «Doja Cat Says She'll Never Have A Typical Pop Star's Personality». Uproxx. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Montrose نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

داڕێژە:دۆجا کات