خۆلیۆ ئەگلیسیاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خۆلیۆ ئەگلیسیاس
Julio Iglesias لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونJulio José Iglesias de la Cueva لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٨٠ ساڵ)
مەدرید لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Complutense University of Madrid لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەگۆرانیبێژ، گۆرانینووس، هونەرمەندی تۆمارکردن، یاریزانی تۆپی پێ، ئاوازدانەر، خاوەن کارەکان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازمۆسیقای پۆپ، Latin pop، Latin ballad، traditional pop، adult contemporary music، سۆفت ڕۆک، French pop، Italo disco، مۆسیقای کەنتری لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMiranda Rynsburger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵئینریکێ ئیگلێسیاس، Julio Iglesias Jr.، Chabeli Iglesias، Cristina Iglesias، Victoria Iglesias لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Julio Iglesias, Sr. لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • María del Rosario de la Cueva y de Perignat لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Hijo Predilecto de Madrid (٢٠١٥)
  • gold Medal of the Community of Madrid (٢٠١٢)
  • Favorite Latin Artist (١٩٩٨)
  • Latin Recording Academy Person of the Year (٢٠٠١)
  • Grammy Award for Best Latin Pop Album (Un hombre solo، ١٩٨٨)
  • Knight of the Legion of Honour (٢٠٠٧)
  • Premios Ondas (١٩٩٤)
  • Grammy Lifetime Achievement Award (٢٠١٩)
  • Lo Nuestro Excellence Award (١٩٩٥)
  • International Latin Music Hall of Fame (٢٠٠٢)
  • Latin Songwriters Hall of Fame (٢٠١٣)
  • star on Hollywood Walk of Fame لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://www.julioiglesias.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو

خۆلیۆ ئەگلیسیاس (بە ئیسپانی: Julio Iglesias؛ لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٤٣ لە مەدرید) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و یاریزانێکی شارەزای ئیسپانییە. بنەماڵەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی گالیسیای ئیسپانیان. ھەتا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن لە کارەکانی بە ١٤ زمان لە جیھاندا فرۆشاوە.[١][٢]

خۆلیۆ لە تەمەنی بیست ساڵیدا و لە رۆژی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٦٢ لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبیل بەرەو مەدرید دەگەڕایەوە، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا تووشی ڕووداوێکی قورسی ھاتوچۆ دەبێت. بەھۆی ڕووداوەکە خۆلیۆ تووشی ئیفلیجی ھات و دکتۆرەکان ھیوایان زۆر کەم بوو بەوەی کە خۆلیۆ بتوانێت جارێکی تر بکەوێتەوە سەر پێیەکانی و بتوانێت بڕوات. لەو رۆژگارەدا یەکێک لە پەرستارەکانی سەرپەرشتیاری بە ناوی «ئالادیۆ ماگدەلینا» گیتارێکی بۆ دێنێت، ھەتا بتوانێت لە ڕێگایەوە خەیاڵی لەسەر نەخۆشیەکەی نەمێنێت. خۆلیۆ ھەموو کاتەکانی خۆی بە گوێگرتن لە ڕادیۆ و نووسینی ھۆنراوە بەسەر دەبرد. تێکستەکانی ھەموو غەمگین و ڕۆمانسیانە بوون، کە زیاتر باسی سروشتی مرۆڤ و واتای ژیانی دەکرد. خۆلیۆ ھەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو کە رۆژێک لە رۆژان ئەو دەبێتە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ.

دەستکردن بە گۆرانی[دەستکاری]

خۆلیۆ ئاواتی ئەوە بوو کە ببێتە وەرزشوانێکی بەتوانا. بەهۆی روداوەکەوە ئیتر هیوای لەوە بڕا بتوانێت ئەوە بکات، هێدی هێدی گۆرانی زاڵ دەبوو بەسەر ساتەکانی نائومێدی و بێهیوایی ئەو لەژیان. بەهیواشی و لەسەرخۆ فێری گیتار ژەنین بوو، تێکستەکانی خۆی دەکردە گۆرانی و بۆ خۆیی دەگوتنەوە.

بە توانای خۆیی و هیوای زۆری بۆگەڕانەوە بۆ ژیان. هاوکاریەکانی باوکی کە وازی لە هەموو کارو کاسپیەکانی خۆی هێنا و لە پاڵ کوڕەکەیدا مایەوە بۆ ئەوەی یارمەتی هەستانەوەی بدات. هەموو ئەوانە موجزەیەک و خۆلیۆ دیسانەوە هەستایەوە سەر پێیەکانی خۆی و چاک دەبۆوە. خۆلیۆ مانگەکانی سەرەتایی ژیانی هەستانەوەو دەستپیکردنەوەی سەرلەنوێ ی لەسەر کەنارەکانی لا کاریهیلا بەسەر دەبرد و زیاتر رۆدەچووە ناو دنیای خەیاڵ و فەنتازیاوە.

دوای تەواوبوونی بە تەواوی گەڕایەوە بۆ خوێندن. رۆشت بۆ بەریتانیا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و دواتریش هەر لەوێ لە زانکۆی بەناوبانگی کامبریدج خوێندنی دەخویند.  لەوێ و لە پشووەکانی هەفتەدا هەندێ جار هەر بۆ خۆشی و کات بەسەر بردن لە هەندێ باڕدا گۆرانی دەگوت.

خۆلیۆ بەردەوام بوو لەسەر ئەو خولیایە. رۆژێک لە رۆژان بڕیاریدا پەیوەندی بکات بەیەکێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمی مۆزیک بۆئەوەی یەکێک لە تێکستەکانی خۆیی و ئاوازەکەشی بدات بەوان تا کەسێک بیکاتە گۆرانی. دوای ئەوەی بەرهەمهێنەکانی موزیک لەو کۆمپانیایە گوێبیستی دەنگ و تێکستەکە و ژەنینی گیتارەکەی دەبن پێی دەڵێن (بۆچی خۆت ئەو گۆرانیە ناڵیت) خۆلیۆ دەڵێ (ئاخەر خۆ من گۆرانی بێژ نیم!) بەڵام بەرهەمهێنەکان قایلی دەکەن بەوەی کە هیچ کەس لە خۆی باشتر ناتوانێت ئەو کارە بکات، ئیتر ئەویش قایل دەبێت و دەچێتە میهرەجانی بەناوبانگی موزیک لە بینیدرۆم لە ئیسپانیا، رۆژی ١٧ی مانگی گەلاوێژی ١٩٦٨ بە گۆرانی (ژیان ریچکەی خۆی وەردەگرێت) خەڵاتی میهرەجانەکەی بۆخۆی برد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Julio Iglesias pulls out of NZ tour". Stuff. November 2, 2016. Retrieved November 2, 2016.
  2. ^ Interview With Julio Iglesias. CNN.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]