خولی ئەستێرەکانی عێراق
ڕواڵەت
(لە خولی نایابی عێراقیەوە ڕەوانە کراوە)
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتیی تۆپی پێی عێراق |
---|---|
دامەزراندن | ١٨ی ئابی ١٩٧٤ |
ناوچە | عێراق، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست |
ژمارەی تیمەکان | ٢٠ یانە (لە وەرزی ٢٠١٤–١٥ەوە) |
شیاو بۆ | خولی نایابی عێراق |
جامی نێوخۆیی | جامی عێراق جامی سووپەری عێراق |
جامی نێودەوڵەتی | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا جامی یەکێتیی ئاسیا |
کۆتا پاڵەوان | شوڕتە (٦ نازناو) |
سەرکەوتووترین تیم | زەورا (١٤ نازناو) |
بێژەری تەلەڤیزیۆن | کوردستان ٢٤ کەناڵی عێراقییە ڕابیەی وەرزشی |
خولی ئەستێرەکانیی عێراق (بە عەرەبی: دوري نجوم العراق, romanized: Dawrī Nujūm Al-'Irāq) بەرزترین ئاستی خولەکانی تۆپی پێیە لە عێراق، لە ساڵی ١٩٧٤ەوە بۆ یانەکانی نێوخۆی عێراق دامەزرا، تەواوی ئەم خولە لەژێر سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراقییە، یانەی زەورا بەھۆی بەدەست ھێنانی ١٤ جامی ئەم خولە بە پێشەنگی ئەو یانانە دێت کە زۆرترین جار ئەم پاڵەوانییەتیەیان بردووەتەوە.
پاڵەوانی خولەکە
[دەستکاری]زۆرترین جاری بەدەستھێنراو
[دەستکاری]یانە | جار |
---|---|
زەورا | ١٤ |
قوەجەوییە | ٧ |
شوڕتە | ٦ |
تەڵەبە | ٥ |
ھەولێر | ٤ |
رەشید | ٣ |
جەیش | ١ |
مینا | ١ |
دھۆک | ١ |
سەڵاحەددین | ١ |
نەفت ئەلوەسەت | ١ |
یانە کوردییەکان
[دەستکاری]دیارترین یانە کوردییەکان لە خولی ئەستێرەکانیی عێراق، یانەی وەرزشیی ھەولێرە کە بنکەکەی لە شاری ھەولێرە؛ ھەولێر لە ماوەی بەشداربوونی، چوار جار نازناوی خولی نایابی عێراقی بەدەستھێناوە. لە کۆی ٥٠ وەرزی خولەکە لە ٣٢ وەرزدا بەشدارییان کردووە.
میدیاکان
[دەستکاری]تەواوی یارییەکانی ئەم خولە لەلایەن کەناڵی ئەلعەراقییەوە پەخش دەکرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی ئەستێرەکانی عێراق تێدایە. |