یانەی وەرزشیی ھەولێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یانەی ھەولێرەوە ڕەوانە کراوە)
ھەولێر

لۆگۆی یانەی ھەولێر
ناوی تەواویانەی وەرزشیی ھەولێر
نازناویانەی پایتەخت، ئەلتڕاس، ئیمپراتۆر
دامەزراندن١٩٦٨
یاریگایاریگای فرانسۆ ھەریری
سەرۆکد. وەلید عارەب
ڕاھێنەرعەباس عوبێد
خولخولی تۆپی پێی عێراق
گەورەترین بردنەوەھەولێر٨–١مینا بەسرا
گەورەترین دۆڕاندنھەولێر ٠–٤کوەیتی کوەیتی
گۆڵکەرمحەمەد خۆشناو (١٠٥ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم

یانەی وەرزشیی ھەولێر (ئینگلیزی: Erbil Sport Club یان Erbil SC)یەکێکە لە یانە بەناوبانگەکانی عێراق و کوردستان، دەکەوێتە شاری ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق، یانەی ھەولێر لە ساڵی ١٩٦٨ دامەرزاوە کە تیاییدا ھەریەکە لە یارییەکانی تۆپی پێ و تۆپی دەست و تۆپی بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی و گۆڕەپان و مەیدان بۆ کوران و کچان و پایسکیلسواری و بادمنتون (ڕیشە) و پێشوو یاری شەترەنج ئەنجام دەدرێت، یانەی ھەولێر یاریگەیەکی نێودەوڵەتیی ھەیە بە ناوی شەھیدی وەرزشوانانی کوردستان فرانسۆ حەریری و لە ھەمان کاتدا ھۆڵێکی وەرزشیی ھەیە ھەمان ناو لەخۆ دەگرێت و نەخۆشخانەیەکی وەرزشی کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی وەرزشوانانی ھەیە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای ھەولێر لە ڕووی دارایی و دابینکردنی ھەموو پێداویستییەکان ھەولێر پشتگیرییەکی تەواوی ئەم یانەیە دەکەن. ھەولێر یانەیەکی جەماوەرییە، ھاندەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان، لە ھەموو کاتێکی خۆشی و ناخۆشی پاڵپشتی ئەم یانەیە دەکەن، بەڵام دوای چەندین یاری بەدەستنەھێنانی ئەنجامی باش یانەی ھەولێر و سووکایەتی پێکردنێکی زۆر لەلایەن ھاندەری یانەکانی خواروی عێڕاق لە ١٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ یانەی ھەولێر کشانەوەی خۆی لە خولی عێڕاقی ڕاگەیاند. دواتر لە لە ٢٠ ئابی ٢٠١٨، دوای بردنەوەی لە یانەی دیفاع مەدەنی بە ئەنجامی ٤–٠ بەفەرمی بەسەرکەوتەوە بۆ خولی نایابی عێراقی بۆ وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩.

دەستکەوتەکان لە تۆپی پێ[دەستکاری]

لە یاری تۆپی پێ یانەی وەرزشی ھەولێر چەندین دەستکەوتی مێژوویی بە دەست ھێناوە لەوانە: «چوار جار خولی نایابی عێراق. » سێ جار خولی نایابی کوردستان. «دوو جار بەدەست ھێنانی پلەی دووەم لە جامی یەکێتی ئاسیا ٢٠١٢–٢٠١٤. » دوو جار پلەی یەکەم لە خولی پلە یەکی عێراق. یانەی ھەولێر بووە یەکەم یانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق کە یاریزانی پیشەگەر بھێنێتە ڕیزەکانی ھەریەک لە ئیسماعیل و بۆکینای سینیگالی و سامۆرایی کینی و بۆرخا و خۆرخێی ئیسپانی.. یانەی ھەولێر چوار جار بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراقی (کە سێ جاریان لەسەر یەک بووە)، و ھەروەھا یانەی ھەولێر چەندین جار بەشداری پاڵەوانییەتی جامی یەکێتی ئاسیایی دا کردووە کە دووجار پلەی دووەمی بەدەست ھێناوە کە لە ساڵانی ٢٠١٢، ٢٠١٤ بووە، یانەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستانیش بەشدارە کە سێ جار بووەتە پاڵەوان…

گۆڕەپان و مەیدان[دەستکاری]

یاری گۆڕەپان و مەیدان یاریزانە پاڵەوانەکانی ئەم یانەیە بوونە ئەستێرەی سەرەکی ھەڵبژاردەی عێراق لە گۆڕەپان و مەیدان بە تایبەتی لە دوایین پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن بەڕێوەچوو و ھەروەھا لە پاڵەوانییەتی عەرەبی کە ھەڵبژاردەی عێراق بەشداریی تێیدا کردبوو، کچە زێڕینی یانەی ھەولێر گوڵستان مەحموود توانی دوو ملوانکەی زێڕ بە دەست بھێنێت، ھەروەھا لە پاڵەوانییەتی ئاسیا لە ھۆڵی داخراو کە لە ڤێتنام ئەنجام درا، کچە زێڕینی شاری ھەولێر گوڵستان مەحموود توانی ملوانکەی زیو بە دەست بھێنێت و لە ھەمان کاتدا دوای ٢٥ ساڵ توانی ژمارەی پێوانەیی عێراقی بشکێنێت،

تۆپی دەست[دەستکاری]

بەرزکردنەوەی قوورسایی[دەستکاری]

یانەی ھەولێر لە کاتی دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە زۆربەی یارییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستانی عێراق چەندین دەستکەوتی بەدەست ھێناوە، لە یاری بەرزکردنەوەی قورسایی بە تێکڕای مێژوو چەندین ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە ھەڵبژاردەکانی عێراق وەرگیراون، لە ھەمان کاتدا یانەی ھەولێر لە چەندین پاڵەوانییەتی نوێنەرایەتی عێراقی کردووە بە تایبەتی لە پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کە لە ئوردن لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەنجام درا کاتێک توانیان پلەی سێیەم لەم پاڵەوانییەتییە بە دەست بھێنن و ھەروەھا ئەستێرەی یانەی ھەولێر لە بەرزکردنەوەی قورسایی سوارە محەممەد پیربال پاڵیوارو بوو بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانییەتی ئۆڵۆمپیادی پەکین.

شەتڕەنج[دەستکاری]

لە یاری شەترەنج کە پێشتر یارییەکی سەرەکی بوو لە یانەی ھەولێر، تێیدا نوێنەرایەتیی عێراق کردووە لە چەندین پاڵەوانییەتی عەرەبی و ئاسیایی، لە ساڵی ٢٠٠١ نوێنەری عێراق بوو لە پاڵەوانییەتی عەرەبی بۆ یانەکان کە تێیدا توانیان پلەی دووەم بە دەست بھێنن بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ خاوەن پلەی یەکەمی ئەم پاڵەوانییەتییە، لە ھەردوو یاری تۆپی بالە و تۆپی دەست دوای ئەوەی توانیان بۆ چەندین جار خولی عێراق بە دەست بھێنن، لە ھەمان کاتدا بەشدارییان لە پاڵەوانییەتییەکانی عەرەبی و ئاسیایی کردووە.

پایسکیلسواری[دەستکاری]

لە یاریی پایسکیلسواری یانەی ھەولێر چەندین نازناوی بە دەست ھێناوە و چەندین ساڵ پاڵەوانی عێراق و کوردستان بووە و ھەروەھا بەشداریی لە پاڵەوانییەتی یانەکانی عەرەبی کردووە.

دەستەی کاڕگێڕی یانە[دەستکاری]

  1. دکتۆر وەلید عارەب سەرۆکی یانە
  2. سەڵاحەدین سیامەند جێگری سەرۆکی یانە
  3. تەھا قادر سکرتێری یانە
  4. ئاڵا دێدەوان ئەمینداری دارایی
  5. سەفین کانەبی ئەندام
  6. دیدار حامد ئەندام
  7. بێجان ئیبراھیم ئەندام
  8. پشتیوان شبیب ئەندام
  9. ڕێبین ڕەمزی بەرێوبەری ڕاگەیاندنی یانەی ھەولێر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وێکیپیدیای ئنگلیزی

*ماڵپەڕی یانەی وەرزشی ھەولێر