خودا مردووە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فریدریش نیچە لە ساڵی ١٨٦٩

خودا مردووە (بە ئەڵمانی: Gott ist tot) و پێشی دەوترێت مردنی خودا، وتەیەک کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچە وەرگیراوە. نیچە ئەم دەستەواژەیەی بەکارھێناوە بۆ دەربڕینی بیرۆکەکەی کە ڕۆشنگەری ئەگەری بوونی خودای نەھێشتووە. بەڵام خوداییەکان (وەک گاوران) لایەنگری بەھێزترین شێوەی مردنی خوداوەندن بە دەقاودەقی دەستەواژەکە بەکاردەھێنن، بەو واتایەی کە خودای گاوران کە ڕۆژێک بوونی ھەبووە، ئیتر بە ھیچ شێوەیەک بوونی نییە و نەماوە.

تەواوی لێدوانەکەی نیچە:

- خودا مردووە. خودا بە مردوویی دەمێنێتەوە. و ئێمەش کوشتمان. چۆن دڵنەوایی خۆمان بدەین، بکوژانی ھەموو بکوژەکان؟ پیرۆزترین و بەھێزترین شت چی بووە کە جیھان تا ئێستا لەژێر چەقۆکانی ئێمەدا تا مردن خوێنی لێ ڕۆشتووە: کێ ئەم خوێنەمان لێ دەسڕێتەوە؟ چ ئاوێکمان ھەیە بۆ ئەوەی خۆمان پاک بکەینەوە؟ میھرەجانەکانی ھزر چین و چ یارییەکی پیرۆز دابھێنین؟ ئایا گەورەیی ئەم کردەوەیە بۆ ئێمە زۆر گەورە نییە؟ ئایا نابێت تەنیا بۆ ئەوەی شایستە دەرکەوین ببینە خودا؟

ئەم دەستەواژەیە بۆ یەکەمجار لە کۆمەڵەی نیچە لە ساڵی ١٨٨٢دا دەرکەوت، «زانستی شادمان»، ھەروەھا وەرگێڕدراوە بۆ «ھەوڵدان بۆ زانین و تێگەیشتن».[١] بەڵام ئەم دەستەواژەیە پەیوەستە بە بەناوبانگترین ڕۆمانی نیچە «وەھای گوت زەردەشت»، کە زۆرترین بەرپرسیار بوو لە بەناوبانگبوونی دەستەواژەکە. پێشتر فەیلەسووفەکانی دیکە باسیان لەم چەمکە کردبوو لەوانە فیلیپ مێنلێندەر و فریدریش ھێگڵ.

ناوھێنان لە پێشوودا[دەستکاری]

ئەم دەستەواژەیە دەتوانرێت لە پێش نیچە لە ھۆنراوەی «مەسیح لە دار زەیتوونەکاندا»ی جیرارد دی نێرڤاڵ لە ساڵی ١٨٥٤دا بدۆزرێتەوە و ئەو بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە وتارێکی جۆن پاول ھێناویەتی. ھەروەھا ئەم دەستەواژەیە لە بڕگەیەکدا دەبینرێت کە گێڕەرەوەیەک لە پەرتووکی داماوانی ڤیکتۆر ھوگۆدا دەریبڕیوە:

«جیرارد دی نێرڤاڵ ڕۆژێک بە نووسەری ئەم دێڕانە گوت کە پێشکەوتنی لەگەڵ خودادا تێکەڵ کرد، و وەستانی جووڵەی بە مردنی بوونەوەر دانا و وتی: «ڕەنگە خودا مردبێت».[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ in sections 108 (New Struggles), 125 (The Madman), and for a third time in section 343 (The Meaning of our Cheerfulness).
  2. ^ [١] Hugo.] Hugo, Victor. Hapgood, Elizabeth (translator). Les Miserables. Volume V - Book First. "The War Between Four Walls", Chapter 20. داڕێژە:ردمك 2020-06-17 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ داڕێژە:استشھاد ويب