ھەبوونی خودا
کێشەی بوونی خوا بەردەوام یەکێک لە پڕ ڕاوێژ ترین وت و وێژە فەلسەفیەکان لە درێژەی مێزوودا بووە وە بەردەوام فیلسووفەکان لە بیرۆکەگەلی جیاوازدا دەلیل گەلێکیان بۆ سەلماندنی بوون و نەبوونی خوا هاورۆتەوە.[١][٢]
ئایا بوونی خوا ئاساییە و نابی بسەلمێنرێت؟[دەستکاری]
هێندێک لە بڕوادارەکان بە خوا ئەڵێن بوونی خوا چتێکی ئاساییە و نابێ بسەلمێنرێت بەڵام موسڵمانەکان و گاورەکان بەردەوام تێکۆشاون بوونی خوا بە عەقڵ و بیری مرۆڤانە بسەلمێنن. لە دەلیلەکانی بوونی خوا یەکیک ئەمەیە کە ئەم جیهانە بە هەموو گەورەیی خۆیەوە ناتوانێ بێ خالق بووبێ و ئەم بیرە گێلانەیە. ناسر سوبحانی لە پەڕتووکی "سەلماندنی بوونی خوا" و هەروەها ٤٠ زانای گەورەی موسڵمان و گاوریش لە کتێبێک بە ناوی "سەلماندنی بوونی خوا" خوا بە شێوەیەکی عەقلی دەسەلمێنن.
هەروەها بێبڕوا کان بە خوایش چەند کتێبێک لە بواری سەلماندنی نەبوونی خوایان نووسیوە.
سروشتی خوا باوەڕی[دەستکاری]
ئیسلام لە شتێک بە ناوی سروشتی ئەڵلا ناو ئەبات کە ئەڵێت مرۆڤمان بە ئەم سروشتەوە دروست کردووە:فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ(٣٠:٣٠) کە ئەبینیت زۆربەی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان لە هەر ئایینێک بن بە شوێنی خوا یا هێزێک دەگەڕێن کە بیپەرەستن.