خلە دەرزی
Jump to navigation
Jump to search
خدر قادری ناسراو بە خلە دەرزی بەیتبێژ و حەیرانبێژ و شمشاڵژەنی کوردە. ساڵی ١٩١٦ لە دێی گەرماوی ژوورووی سەر بە ئالانی سەردەشت لە دایک بووە و ئێستە نیشتەجێی شاری سەردەشتە. ژنەکەی لە دەست داوە و کوڕێک و پێنج کچی ھەیە. ساڵی ١٣٨٣ی ھەتاوی ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە خلە دەرزی لە سەردەشت بەڕێوە چوو کە تێیدا مامۆستایان کەریم کابان و ئەنوەر قەرەداغیش بەشدارییان کرد.[١]
لە زۆرێک لە فیستیڤاڵە ھونەرییەکانی ئێراندا بەرنامەی پێشکەش کردووە. جگە لەوانە، ساڵی ١٣٩١یش لە کۆبوونەوەی «ئارکتایپەکانی ئاوازگەلی ھیندوئەورووپایی» کە لە مەدرەسەی مۆسیقای چایکۆفسکی لە شاری مۆسکۆدا بەڕێوە چوو بەشداری کردووە.[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "بیوگرافی". kheladarzi.ir (بە زمانی فارسی). لە ڕێکەوتی 2020-10-24 ھێنراوە.
- ^ "اردلان از دستاوردهای سمینار آرکی تایپهای آوازی هند و اروپایی در مسکو گفت". ایسنا (بە زمانی فارسی). 2012-10-30. لە ڕێکەوتی 2020-11-25 ھێنراوە.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |