حەمە قوتو
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
محەممەد ئیبراھیم | |
|---|---|
| لەدایکبوون | محەممەد ئیبراھیم عەبدول ١٩٣٩ |
| مەرگ | ١٩٩٢ |
| ھۆکاری مەرگ | سەرما |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | حەمە قوتوو |
| شارۆمەندێتی | عێراقی |
| پیشە | گۆرانیبێژ، فەرمانبەر، شۆفێر |
حەمە قوتو ناوی تەواوی (محەممەد ئیبراھیم عەبدول) لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٩ لە شاری ھەڵەبجە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دواییکردووە. گۆرانیبێژی کورد بوو. لەبەرئەوەی ئەوەی کە لەمنداڵییەوە بەشێوەیەکی ڕێک و پۆشتە دەرکەوتووە، بە (حەمە قوتوو) ناسراوە. جگە لە گۆرانیبێژی چەندین کاری کردووە لەوانە شۆفێریکردووە لە ڕێگەی (سلێمانی- ھەڵەبجە) و لەھەمانکاتیشدا فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن، خاوەنی ١٣ گۆرانی تۆمارکراو بووە. لە ساڵی ١٩٦١ ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی شەش منداڵ بوو، لە شەوێکی زستانی ساڵی ١٩٩٢ لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لە شاری سلێمانی بەھۆی سەرماوە کۆچی دوایی کردووە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەڤیدیۆ... ھاوسەر و کچەکەی حەمە قوتوو بەمجۆرە باسی کارە ھونەرییەکانی دەکەن | NRT 2[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- کوردپێدیا
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |