بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەماد حەسەنات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەماد عەلیان حەماد حەسەنات (١٩٣٥ - ٢٠١٥) بانگخوازی ئیسلامی و شاعیری فەلەستینی و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) لە کەرتی غەززە. حەسەنات بە یەکێک لە نەوەی یەکەمی ئیخوانەکان لە فەلەستین دادەنرێت، ھەروەھا یەکێکە لە یەکەم سەرکردەکانی پەیوەست بە شێخ ئەحمەد یاسین لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمەوە، پێش ئەوەی بەشداری لە دامەزراندنی بزووتنەوەی «حەماس» بکات، جگە لە ڕۆڵی سەرەکی لە بانگەوازکردن بۆ خودا. ناوبراو دانیشتووی ناوەراستی کەرتی غەززەیە، لە ساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ ٤١٩ سەرکردەی دیکەی بزووتنەوەکانی حەماس و جیھادی ئیسلامی، لەلایەن داگیرکەری ئیسرائیلەوە دەستبەسەر و دیپۆرتکرایەوە بۆ مەرەج زھور (لە باشووری لوبنان). حەسەنات لە زۆرێک لە وێستگەکانی بزووتنەوەی حەماس کە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ دامەزرا، یاوەری شێخ ئەحمەد یاسین بووە. حەسەنات بەر لە کۆچی دوایی وەک سەرۆکی کۆمەڵەی ئیسلامی لە ھەرێمی ناوەڕاست کاری کردووە، و سەرپەرشتی کارە خێرخوازییەکانی کردووە.[١]

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠١٥، شێخ حەماد حەسەنات لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەھۆی کێشەی تەندروستییەوە لە کەرتی غەززە کۆچی دوایی کرد. پێشنیوەڕۆی سێشەممە ھەزاران کەس بەشداریان لەپرسە و ناشتنی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "وفاة الشیخ حماد الحسنات أحد مؤسسی حرکة حماس". وکالة الصحافة الفلسطینیة (بە عەرەبی). 2015-03-02. Retrieved 2024-09-07.