بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حامید بەیتاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حامید بەیتاوی (١٩٤٤ - ٢٠١٢ ز) بانگخوازی ئیسلامی فەلەستینی، سیاسەتمەدار، خەباتکاری بەرخۆدان، بانگخواز و نووسەر بووە، سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی فەلەستین بووە، وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا بووە، و نوێنەری ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین بۆ بلۆکی گۆڕانکاری و چاکسازی سەر بە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) بووە. سنووردارکردنی زۆر بەسەردا ھات و ئیسرائیل دیپۆرتی کردەوە بۆ مەرەج زوھور، و بزووتنەوەی فەتح ھەوڵیدا تیرۆری بکات، و لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستین و داگیرکاری ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا.

نووسینەکان

[دەستکاری]

بەیتاوی لە ماوەی ژیانیدا چەندین کتێبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە لەوانە کتێبی ئایینی و سیاسی کە گرنگترینیان بریتی بوون لە:

  • زنجیرەیەک وتاری بانگخوازان[١]
  • یادگارییەکانی دیپۆرتکردنەوە
  • یادەوەرییەکانم لە ئیخوان موسلیمین
  • ئەو پیاوانەی کە دەمناسین
  • کتێبی (جوولەکەکان)
  • دووڕووەکان لە قورئانی پیرۆزدا
  • ڕاپەڕینی ئەقسا.[٢]

نەخۆشی و مردن

[دەستکاری]

بەیتاوی لە نەخۆشخانەی قودس کۆچی دوایی کرد، زیندانیکردن و دیپۆرتکردنەوەی کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی بەیتاوی ھەبوو. ئەو شێخە لە ساڵی ١٩٩٥ قەستەرەی بۆ کراوە، تووشی نەخۆشییە تەندروستییە درێژخایەنەکان بووە، ئەوانیش پەستانی خوێن و شەکرە، کە بووە ھۆی ئەوەی، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، چوار پەنجەی پێی ببڕدرێت. سێ ھەفتە پێش مردنی نەشتەرگەری دڵی کراوەی بۆ کراوە، پێشتریش تووشی مەینبوونی دڵ بووە کە بووەتە ھۆی لاوازبوونی بەرچاو لە ماسولکەکانی دڵدا.

ھێزە نیشتمانی و ئیسلامییەکان لە شاری نابلوس ماتەمینییان گێڕا - لە ڕێگەی بڵندگۆکانی مزگەوتەکانەوە، ھەروەھا سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان، دکتۆر عەبدولعەزیز دویک، لە بەیاننامەیەکدا لە ناو زیندانەکەی عۆفەرەوە ماتەمینی ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «رابطة أدباء الشام - الشیخ الداعیة حامد البیتاوی: ڕئیس رابطة علماء فلسطین». www.odabasham.net. لە ڕەسەنەکە لە 3 نوفمبر 2023 ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ «حامد البیتاوی». 1000-islam-final (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]