حافز عەبدولرەحمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حافز عەبدولرەحمان

لەدایکبوون١٩٥٢
نایلا
نیشتەجێیدارفۆر
نەتەوەعەرەب
ناوەکانی تربەهرەمەندەی ئەفریقا
پیشەمۆسیقاژەن شمشاڵ
چالاکبوون١٩٨٤
ئایینئیسلام


حافز عەبدولرەحمان (بە عەرەبی:حافظ عبد الرحمن) مۆسیقاژەنێکی سوودانیە، چاڵاکیە هونەریەکانی پەیوەستن بە ئامێری فلووت،یەکێکە لەو مۆسیقاژەنانەی کەلەسەر ئاستی جیهانی ناسراوە.چەندین کۆنسێرتی لەپاریس و شارەکانی تری ئەورووپا گێڕاوە،ئەڵمانەکان بە بلیمەتەمۆسیقیەکەی ئەفریقا بانگی دەکەن.ئاواز و مۆسیقاکەی وەک مۆسیقای وێنەیی لەلایەن چەندین کەناڵی ڕاگەیاندنی جیهانیەوە بەکارهاتووە وەک کەناڵی (BBC) و دەنگی ئەمریکا (VOA) مۆنتی کارلۆ (MCD)، هەروەها چەندین پارچە میوزیکی لەسەر شانۆی کەنەدی لە واشنتۆن پێشکەش کردووە،سەرجەم هونەرەکەی ڕەنگدانەوە و گێڕانەوەی ژیانی تایبەتی خۆیەتی[١].

حافز لە شاری نایلا لە پایتەختی باشوری دارفور لەدایکبووە و لە تەمەنێکی زوودا بە بەکارهێنانی شمشاڵ دەستی بە ژەنین کردووە، پاشان بۆ پاڵپشتی کردن و پەرەپێدانی بەهرەکەی ڕووی لە زانکۆی سوودان کردووە لە شاری خەرتوم[٢].بۆیەکەم جار لە ١٩٨١ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن یەکەم پارچەی (بەندەری کۆن) وەک لۆگۆی بەرنامەی "دینکا بنگا" بەکار هاتووە، کە لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆی ئوم دەرمان خۆی ناساند و لەلایەن محەممەد سلێمان سەرۆکی ئەوکاتی سوودان بانگهێشت دەکرێت و ڕادەسپێردرێت بۆ پەرەپێدانی مۆسیقای سوودان و بڕوانامەی شانازی ماستەری لەبواری میوزیک پێ دەبەخشێت[٣]. یەکێکە لەپارچە مۆسیقا بەناوبانگەکانی (الأيام الخالدة) ەیە، کە لەلایەن فڕۆشگای ئەلیکترۆنی ئەمازۆن - ی ئەمریکاوە لەسەر ئاستی جیهان دابەشکرا[٤].

تاوەکو ئێستا پتر لە ٨١ پارچەمۆسیقای لەسەر شمشاڵ داهێناوە بە هەموو جۆرەکانیەوە ، لەوانە " تا ئەو کاتەی یەکتر دەبینین " ، ( چرپە هیواکان ) ، ( لە نێوان یادکردنەوە و ڕیتمی شاخ ) ، لە ڕێگەی ئامێری شمشاڵەوە هەوڵ دەدات تا بە سۆزە زگماکییەکەی پیاوی سودانی بگات و بە مۆسیقاژەنێکی خاوەن کولتوورێکی فراوان و کارامەیەکی بەرچاو لە ڕەوانبێژیدا دەربکەوێت هەربۆیە لە ژمارەیەک کۆڕوکۆمەڵەی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا نوێنەرایەتی سودانی کردووە[٥].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Home Page | الشرق الأوسط". web.archive.org. 2019-04-04. Retrieved 2021-05-28.
  2. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2019-12-18. Retrieved 2021-05-28.
  3. ^ "Wayback Machine". web.archive.org. 2019-12-15. Retrieved 2021-05-28.
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 28ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ المضواحي, الخرطوم: عمر (2010-11-12). ""فلوت السودان" يحلم بعولمة تراثه". Watanksa (بە عەرەبی). Retrieved 2021-05-28.