حاجی بابە ئەفشار
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
حاجی بابە ئەفشار | |
|---|---|
وێنەی حاجی بابە ئەفشار ڕێکەوتی دەگەڕێتەوە بۆ ١٨٢٩ | |
| مەرگ | ١٨٤٢/٤٣ |
| پیشە | پزیشک |
| مناڵ(ەکان) | میرزا محەممەد موستەوفی میرزا عەلی |
| خزمەکان | جەعفەر قۆڵی بەگ (برا) |
حاجی بابە ئەفشار حاجی بابە ئەفشار پزیشکێکی ئێرانی بوو؛ کە یەکەم پزیشک بوو لە وڵاتەکەی شێوازی پزیشکی مۆدێرنی ئەوورووپی بەکاربێنێت. سەرۆکی پزیشکان بوو لە دادگای شازادەی قاجار عەباس میرزا.[١]
لەبەر ئەوەی حاجی بابە ناوێکە دەبەخشرێ لە یادکردنەوەی باپیر یان باپیرە گەورە، ناوی ڕاستی خۆی نەزانراوە.[٢] لە ١٨١١ خۆی و کۆمەڵێکی تر نێردران بۆ ئینگڵتەرا بۆ خوێندنی پزیشکی و کیمیا، لەسەر خەرجی شازادە عەباس.
ئەگەرچیش بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لە ئینگڵتەرا ماوەیەوە، ھیچ بڕوانامەیەکی وەرنەگرت. لەکاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی لەژێر محەممەدشا. دەبێت بە پزیشکی کۆشک؛ و لە ١٨٤٢ یان ١٨٤٣ دەمرێت. دوو مناڵی ھەبوو، میرزا محەممەد موستەوفی و میرزا عەلی؛ و براکەی بەناوی جەعفر قۆڵی بەگ، کە لە ڕووسیا ئەندازیاری کانگا بوو.[٢]
حاجی بابە دەکرێت بووبێتە ھۆی باشترین شێوەی فرۆشتنی ڕۆمان، وەکوو ڕۆمانی سەرکێشییەکانی حاجی بابای ئەسفەھان (١٨٢٤) و سەرکێشییەکانی حاجی بابای ئەسفەھان لە ئینگڵتەڕا (١٨٢٨) کە لەلایەن جەیمس جەستنیان مۆرییەرەوە نووسراوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Hajji Baba Afshar»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ↑ Ebrahimi 2022.
- 1 2 Ardakani 1984، لاپەڕە ٥٨٦.
- ↑ Green, N. (٢٠١٥). The Love of Strangers: What Six Muslim Students Learned in Jane Austen's London. Princeton University Press.
- Ardakani، H. Mahbubi (1984). «Afšār, Ḥāǰǰī Bābā». لە Yarshater، Ehsan (ed.). Encyclopædia Iranica, Volume I/6: Afghanistan–Ahriman. London and New York: Routledge & Kegan Paul. لاپەڕە ٥٨٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٧١٠٠٩-٠٩٥-٩.
- Cronin، Stephanie، ed. (٢٠١٣). Iranian-Russian Encounters: Empires and Revolutions since 1800. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٦٢٤٣٣-٦.
- Ebrahimi، Zahra (2022). «Ḥājī Bābā Āfshār». لە Madelung، Wilferd؛ Daftary، Farhad (eds.). Encyclopaedia Islamica Online. Brill Online. ISSN ١٨٧٥-٩٨٣١.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |