جەیک سولیڤان
جەیک سولیڤان | |
---|---|
![]() | |
جەیک سولیڤان لە ساڵی ٢٠١٦ | |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
دەستبەکاربوون ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
سەرۆک کۆمار | جۆو بایدن |
جێگر | ئێلیزابێت شێروود ڕانداڵ |
دوابەدوای | ڕۆبێرت ئۆبرایان |
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٣ – ١ی نیسانی ٢٠١٤ | |
جێگری سەرۆک | جۆو بایدن |
پێشینە | تۆنی بلینکن |
پاشینە | کۆڵن کاھڵ |
بەڕێوەبەری دەستەی دانانی پلانە سیاسییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٤ی شوباتی ٢٠١١ – ١٥ی شوباتی ٢٠١٣ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | ئانی ماری سلۆتەر |
پاشینە | دەیڤد مەکین |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | جەیکب جێرمیا سولیڤان ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨–٤٩) بێرلینگتن، ڤێرمۆنت، ئەمریکا |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | مارگرێت گودلاندەر |
پەروەردە | بەکالۆریۆس لە ھونەر، زانکۆی یەیڵ ماستەر لە فەلسەفە، زانکۆی ئۆکسفۆرد |
جەیکب جێرمیا سولیڤان (لەدایکبووی ١٩٧٦)[١] کاربەدەستێکی حکوومەتی ئەمریکایە و لە ئێستادا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانییە بۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن. جەیک پێشتر ڕاوێژکاری باڵا لە بواری سیاسەت بوو بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ھیلاری کلینتۆن[٢] ھەروەھا جێگری سەرۆکی دەستەی کاروبار بووە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. جەیک ھەروەھا ڕاوێژکارێکی باڵای حکوومەتی ئەمریکا بوو بۆ دانوستانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران و پرۆفیسۆر بووە لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەیڵ.
جەیک لە ئیدارەی ئۆباما کاری کردووە وەک جێگری یاریدەدەری ئۆباما و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بۆ جۆو بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. جەیک ھەروەھا وەک بەڕێوەبەری دەستەی دانانی پلانە سیاسییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاری کردووە لەگەڵ کارکردنی وەک جێگری سەرۆکی دەستەی کاروبار بۆ ھیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.[٣]
لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ جۆو بایدن وەک سەرۆکی ھەڵبژێدراو ڕای گەیاند کە سولیڤان لەکابینەی خۆی دا بەڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دادەنێت و لە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە لە پۆستەکەدایە.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Jake Sullivan: Joe Biden's national security adviser one of youngest to hold key role». ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
- ^ Nather، David (١٤ی نیسانی ٢٠١٥). «Clinton names top 3 wonks for campaign». Politico (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Jake Sullivan». The Washington Post. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Pager، Tyler؛ Epstein، Jennifer؛ Mohsin، Saleha (٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Biden to Name Longtime Aide Blinken as Secretary of State». Bloomberg News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان