بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیمز ھێتفیڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیمز ھێتفیڵد
جەیمز لە ٢٠٢٣
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونجەیمز ئاڵن ھێتفیڵد
لەدایکبووی (١٩٦٣-٠٨-٠٣) ٣ی ئابی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ)
داونی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشنەکان
پیشە(کان)
  • مۆسیقاژەن
  • گۆرانینووس
ئامێرەکان
  • گیتار
  • گۆرانیبێژی
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٨–ئێستا
ھاوسەر(ەکان)فرانچێسکا تۆماسی (ھاوسەرگیری ١٩٩٧؛ جیابوونەوە ٢٠٢٢)

جەیمز ئاڵن ھێتفیڵد (بە ئینگلیزی: James Alan Hetfield؛ لەدایکبووی ٣ی ئابی ١٩٦٣) مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. گۆرانیبێژی سەرەکی، گیتارژەنی ڕیتم، ھاودامەزرێنەر و گۆرانینیووسی سەرەکیی گرووپی ھێڤی مێتاڵی مێتاڵیکایە. جەیمز مێتاڵیکای لەگەڵ لارس ئولریک لە تشرینی یەکەمی ١٩٨١دا دامەزراند. مێتاڵیکا نۆ خەڵاتی گرامی بردووەتەوە و ١١ ئەلبومی ستۆدیۆیی، سێ ئەلبومی ڕاستەوخۆ، چوار تۆماری درێژخایەن و ٢٤ تاکەگۆرانی بڵاو کردووەتەوە. زۆرجار جەیمز بە یەکێک لە مەزنترین گیتارژەنانی ڕیتمی ھێڤی مێتاڵی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت.[١]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

جەیمز لە ٣ی ئابی ١٩٦٣، لە داونی، کالیفۆرنیا لە دایک بووە، کوڕی سینتیا باسێت، گۆرانیبێژێکی ئۆپێرا، و ڤێرجڵ لی ھێتفیڵدە، لێخوڕێکی لۆری. بە ڕەچەڵەک ئینگلیز، ئەڵمانی، ئیری و سکۆتلەندییە.[٢][٣] دوو زڕبرا و خوشکێکی ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Best Rhythm Guitarists». The Top Tens. لە ٢٠٢٣-١٠-١٥ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «James Hetfield, Metallica». Spoki (بە لێتۆنی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Erel، Eray (١١ی تەممووزی ٢٠١٩). «Who is Metallica's James Hetfield? | James Hetfield's Life in ٩ Items». MetalCastle - All about Rock and Metal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]