بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەیمز ھێتفیڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیمز ھێتفیڵد
جەیمز لە ٢٠٢٣
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونجەیمز ئاڵن ھێتفیڵد
لەدایکبووی (١٩٦٣-٠٨-٠٣) ٣ی ئابی ١٩٦٣ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
داونی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان.
چەشنەکان
پیشە(کان)
  • مۆسیقاژەن
  • گۆرانینووس
ئامێرەکان
  • گیتار
  • گۆرانیبێژی
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٨–ئێستا
ھاوسەر(ەکان)فرانچێسکا تۆماسی (ھاوسەرگیری ١٩٩٧؛ جیابوونەوە ٢٠٢٢)

جەیمز ئاڵن ھێتفیڵد (بە ئینگلیزی: James Alan Hetfield؛ لەدایکبووی ٣ی ئابی ١٩٦٣) مۆسیقاژەنێکی ئەمریکییە. گۆرانیبێژی سەرەکی، گیتارژەنی ڕیتم، ھاودامەزرێنەر و گۆرانینیووسی سەرەکیی گرووپی ھێڤی مێتاڵی مێتاڵیکایە. جەیمز مێتاڵیکای لەگەڵ لارس ئولریک لە تشرینی یەکەمی ١٩٨١دا دامەزراند. مێتاڵیکا نۆ خەڵاتی گرامی بردووەتەوە و ١١ ئەلبومی ستۆدیۆیی، سێ ئەلبومی ڕاستەوخۆ، چوار تۆماری درێژخایەن و ٢٤ تاکەگۆرانی بڵاو کردووەتەوە. زۆرجار جەیمز بە یەکێک لە مەزنترین گیتارژەنانی ڕیتمی ھێڤی مێتاڵی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت.[١]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

جەیمز لە ٣ی ئابی ١٩٦٣، لە داونی، کالیفۆرنیا لە دایک بووە، کوڕی سینتیا باسێت، گۆرانیبێژێکی ئۆپێرا، و ڤێرجڵ لی ھێتفیڵدە، لێخوڕێکی لۆری. بە ڕەچەڵەک ئینگلیز، ئەڵمانی، ئیری و سکۆتلەندییە.[٢][٣] دوو زڕبرا و خوشکێکی ھەیە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Best Rhythm Guitarists». The Top Tens. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «James Hetfield, Metallica». Spoki (بە لێتۆنی). ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. Erel، Eray (١١ی تەممووزی ٢٠١٩). «Who is Metallica's James Hetfield? | James Hetfield's Life in ٩ Items». MetalCastle - All about Rock and Metal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]