بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەبری سەرەتایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەبری سەرەتایی (بە ئینگلیزی: Elementary algebra) کردارە بنچینەیییەکان لەسەر چوار کردەی سەرەکی دەگرێتە خۆی. پاش ناساندنی ھێماکان و جیاکردنەوەی ژمارە نەگۆڕەکان لە گۆڕەکەکان، ڕێگاکانی شیکردنەوەی ھاوکێشەکان بە بەکارھێنانی یاسا جەبرییە بنەڕەتییەکان شرۆڤە دەکرێن. لە جەبری سەرەتاییدا سەرەڕای بەکاھێنانی چوار کردەی سەرەکی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان و دابەشکردن، ھێماکانی و یان و بۆ نواندنی بەھایەک بەکاردێن کە نرخەکەی دیار نییە یان دەتوانرێت بگۆڕێت، بەم ھێمایانە گۆڕەک دەوترێت.

ھاوکێشە

[دەستکاری]
ئەنیمەیشنی تیۆرمی پیتاگۆرس لە سێگۆشەیەکی وەستاودا دووجای ژێ یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لاکەی تری سێگۆشە

ھاوکێشە بریتییە لە دەقێکی ماتماتیکی کە ھاوسەنگی نێوان دوو بڕ دەردەبڕیت. بە گۆڕەکی ھاوکێشە دەوترێت نەزانراو و ئەو بەھای ھاوکێشە پاسادان دەکات پێی دەوترێت شیکار. ھێمای بۆ دوو بڕی یەکسان بەکار دەھێنرێت. بۆ نموونە ئەمە ھاوکێشەی پیتاگۆرسە

پیتاگۆرس ئەم ھاوکێشەیەی سەلماند کە دەڵێت لە سێگۆشەیەکی وەستاودا دوو جای ژێ ()یەکسانە بە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای دوو لای تری سێگۆشە (واتە ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای و )

سەرچاوەکان

[دەستکاری]