جێفری دامەر
جێفری دامەر | |
---|---|
Jeffrey Lionel Dahmer | |
لەدایکبوون | ٢١ی ئایاری ١٩٦٠ میلوۆکی |
مەرگ | ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ (٣٤ ساڵ ژیاوە) Columbia Correctional Institution |
زانکۆ |
|
پیشە | Confectioner، سەرباز، بکوژی زنجیرەیی، لاقەکەری زنجیرەیی، |
باوان | |
Rank | sergeant |
لق | سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێفری لیۆنێل داھمر (٢١ی ئایاری ١٩٦٠ - ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤) بکوژێکی زنجیرەیی ئەمریکی بوو گەنجی نێری دەکوشت، بەبێ گوێدانە نەتەوەی ئەوان، زۆربەی قوربانییەکانی بە خنکاندن کوشتووە، پاشان جەستەیان دەبڕێتەوە و پێستیان دەبڕییەوە و ئێسکەپەیکەرەکانیان یان بەشێکیانی دەھێشتەوە و ھەندێکجاریش بەشێکی تەواوی تەرمی مردووەکەی دەھێشتەوە و دەیخوارد، جێفری یەکەم تاوانی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەنجامدا و یەکەم قوربانیشی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا بوو، چیرۆکی کوڕێکی ئاسیایی تەمەن ١٤ ساڵدا کە لە ساڵی ١٩٩١دا بەزەحمەت لە ماڵەکەی جیفری ھەڵھاتبوو و دۆزرایەوە بە ڕووتی لەسەر شەقام لەگەڵ داھمەر، و کاتێک پۆلیس دەستگیری کرد داھمەر گوتی کە کوڕەکە تەمەنی نۆزدە ساڵە و ھاوبەشی خۆیەتی و لەگەڵ داھمەر بۆ ماڵەکەی خۆی دەچوون، دوای ماوەیەکی کەم کوڕەکە کوژرا و داھمەر سەری کوڕەکەی وەک یادگاری ھێشتەوە، داھمەر کوڕی باوکی کیمیاکارێک بوو، و جێفری لە منداڵیدا خولیای ئەناتۆمی (تشریح) ئاژەڵە مردووەکانی ھەبوو کە لە ئەنجامی ڕووداوەکانی ھاتوچۆدا، و جەستەیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت لە ناوەوە شێوەیان چۆنە.[١][٢]
کاتێک ھەرزەکارێکی ئاڵوودەی مەی و تەنیا بوو، لە زانکۆ دەرکرا و لەلایەن باوکییەوە ناچارکرا ناوی خۆی تۆمار بکات لە سوپا، تەنھا دوو ساڵ دواتر لە ئەنجامی مەیخۆرییەکەی لە سوپا دەرکرا، داھمەر نەیدەویست لەگەڵ باوکیدا بێت بۆیە ٦ ساڵ مایەوە لەلای داپیرەی، پاشان داپیرەی داوای لێکرد کە ماڵەکەی بەجێبھێڵێت کاتێک بەتۆمەتی ڕووتی گشتی دەستگیرکرا، داھمەر لە ساڵی ١٩٩١ کاتێک یەکێک لە قوربانییەکانی ھەڵھات، و بە ١٥ تاوانی کوشتن سزا درا، داھمەر دوای گیرانی ئاواتی مردنی دەخواست و جنێوی بە خۆی دەدا لەسەر تاوانەکانی، لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ داھمەر لەلایەن ھاوژوورەکەیەوە کوژرا و لە ئەنجامی برینێکی سەختی سەری گیانی لەدەستدا.[٣]
دەستگیرکردنی و دادگاییکردنی
[دەستکاری]لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٩١ جێفری سێ ھاوڕەگەزبازی ناسی و پێشنیاری کرد کە یەکێکیان بێت لەگەڵی بۆ ئەوەی چەند وێنەیەکی بگرێت بە ١٠٠ دۆلار، یەکێکیان ڕازی بوو کە تریسی ئێدواردز بوو، دوای ئەوەی تریسی چووە ناو شوقەکەی جێفری سەرنجی چەند پەڵەی خوێن و بۆنێکی بەرگە نەگیراو لە شوقەکەوە دەردەچوو، ھەستی بە نائاسوودەیی کرد و داوای لە جیفری کرد بڕواتە دەرەوە بەڵام جێفری ڕێگەی نەدا بڕوات و دەستێکی بەستەوە ڕووداوەکە:
جێفری: سەیری ئەوانە بکە… بەڵێ سەیری ئەو دانەیان بکە… دەبێت پرسەیەکی بچووکی بۆ بکەم (جێفری ئەو حەوزە ئاوەی پیشانی تریسی دا کە لە ژوورەکەی بوو) سەیربکە، ئەوانە ماسی شەڕکەرن
تریسی: نەدەبوو بیانخەیتە ناو یەک حەوزەوە
جێفری: بەڵام حەز دەکەم سەیریان بکەم کاتێک شەڕ دەکەن
لەو کاتەدا جێفری یەکێک لە دەستەکانی تریسی کەلەپچە دەکات تریسی ھەستی بە مەترسی کرد بەڵام ناچار بڕیاریدا لەگەڵ جێفریدا بڕوات بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەک لە شێوەکان ھەڵبێت، جێفری قەناعەتی پێکرد کە ئەو شەوە سەیری فیلمێک بکەن، دوای ماوەیەک لە تەماشا کردنی فیلمەکە جێفری تریسی ھەڵدەستێنێت بە چەقۆیەک ھەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات دواتر تریسی ناچار خۆی نیوە ڕووت دەکات و جێفری وێنەی دەگرێت دووبارە بە ناچاری لەسەر جێگای خەوەکەی دای دەنێت و سەیری فیلمەکە دەکەنەوە دوای ئەوەی جێفری باوەشی پێدا دەکات، تریسی ھیچ ناجوڵێت ھەوڵ دەدات ھەلێک بقۆزێتەوە، کاتێک جێفری نیوە خەوتوو بوو خێرا ھەستا و ھەوڵیدا لە دەستی جێفری ڕابکات دوای چەند لێدان بە بۆکس توانی کلیلی ڕاستی دەرگاکە بدۆزێتەوە و ھەڵبێت.
دوای ھەڵاتنی تریسی دەورییەیەکی پۆلیسی دۆزییەوە و ئاگاداری کردنەوە کە چی ڕوویداوە و جێفری ھەوڵی کوشتنی دەدات، بۆیە لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ ئەو شوقەیەی کە تێیدا تووشی ڕووداوەکە بووە، پولیسەکان سەریان سووڕما دوای ئەوەی لەگەڵ چوونە ناو شوقەکە بۆنێکی ناخۆشی لێوە دەھات و خوێن بڵاوە، کەمێک دوای پشکنین ئەفسەرەکان وێنەی تەرمی پارچەپارچەکراو و وێنەی جێفرییان دۆزییەوە کە قوربانییەکانی لە قۆناغی جیاوازدا بڕیوە، ئەمەش بووە ھۆی گرتنی.
جێفری دانی بە ھەموو تاوانەکانیدا ناوە و ھەموو پاشماوەی قوربانییەکانی گوت و ڕوونی کردەوە کە چۆن ئەو تاوانانەی ئەنجامداوە و دووپاتی کردەوە کە شایەنی سزای لەسێدارەدان بووە و داوای ئەو سزایەی کرد بەڵام سزای لەسێدارەدان لە ویلایەتی ویسکۆنسێنی ئەمریکی بوونی نییە، بۆیە بە ١٥ تاوانی کوشتنی پلە یەک لە کانوونی دووەمی ١٩٩٢ سزای ھەتاھەتایی یان زیاتر لە ٩٠٠ ساڵ زیندانیکردنی پێدا سەپێنرا.
مردن
[دەستکاری]جێفری لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ لە زیندانی چاکسازیی کۆلۆمبیا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی ھاوڕێ ژوورەکەی کریستوفر سکارڤەر بە چەقۆیەکی ئاسنین لێی دا و کوشتی، جێفری بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە بەڵام گیانی لەدەستدا، سکارڤەر بە دەسەڵاتدارانی وتووە کە جێفری ھاوار نەکردووە و ھیچ لای گرنگ نەبوو لەکاتی لێدانی تا مردن، و خودا پێی وتووە ئەوە بکات، و پەشیمان نییە لە کوشتنی جێفری، تەرمی جێفری داھمەر بەگوێرەی وەسێتنامەکەی سووتێنرا و ھەروەھا ھیچ گۆڕێکی بۆ دروست نەکرێت و ھیچ شایەتدانێکی بۆ ئەنجام نەدرێت کە لە وەسێتنامەکەی نووسیبووی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Jeffrey Dahmer. Constable Limited. 1992. p. 63. ISBN 978-0-09-472060-2.
- ^ The Shrine of Jeffrey Dahmer. Hodder & Stoughton. 1993. p. 10. ISBN 978-0-340-59194-9. لە ڕەسەنەکە لە 16 دیسمبر 2019 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Ellens، J. Harold (2011). Explaining Evil (بە ئینگلیزی). ABC-CLIO. ISBN 978-0-313-38715-9.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێفری دامەر تێدایە. |