بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لاقەکەری زنجیرەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لاقەکەری دووبارەبووەوە یەکێکە ھەڵدەستێت بە ئەنجامدامی چەند لاقەکردنێکی سێکسی دووبارەبووەوە بۆ سەر تاکەکەسێک یان چەند کەسێک لە مەودایەکی کاتی دیاریکراودا[١] و ھەندێک لە لاقەکەرەکان منداڵ دەکەنە ئامانج.[٢][٣][٤] ھەروەھا دەستەواژەکانی ھێرشکەری سێکسی، لاقەکەری دووبارەبووەوە و ھێرشکەری فرەیی بەکاردێت بۆ کردەی ئەو کەسانەی ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەند لاقەکردن و دەستدرێژییەکی یەک بەدوای یەک دا پێش دەستگیرکردن و دادگای کردنیان و ھەندێکی تر لە لاقەکەران بەردەوام دەبن لەسەر دەستدرێژییەکانیان لە بەندینخانە.[٥] لە ھەندێک بارودۆخدا چەند لاقەکەرێک پێکەوە کاردەکەن وەک دەستەیەک[٦] و ئەم لاقەکەرانە دەکرێت شێوازێکی تایبەت بە خۆیان ھەبێت لە ھەڵسوکەوت و کردەکانیان کە دەبێتە ڕێخۆشکەر لە پێشبینی کردنی چالاکییەکانیان و دەستگیرکردن و تاوانبارکردنیان بەپێی یاسا. لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان جیاوازن لە لاقەکەرە یەکجارییەکان چونکە زۆرجار فڕاندن، ھەڕەشەی زارەکی و جەستەیی قوربانییەکان و بەکارھێنانی چەک وەک ھەڕەشە بەشێکە لە کردە و ڕێکاری لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان.[٧]

سەپاندنی یاسا

[دەستکاری]

زۆر جار ئەو بەڵگانەی کۆدەکرێتەوە لە پشکنینە جەستەیی و گەواھیی دانی قوربانییەکەی دووچاری لاقەکردنەکە بۆتەوە دەکەوێتە لای کۆمەڵێک دەزگای یاسایی کە دەکرێت ببێتە ھۆی دواخستنی تاوانابارکردنی لاقەکەرەکە کە تاوانەکەی لە مەودایەکی کاتی دیاریکراودا ئەنجامداوە و تاوانبارکردنی لاقەکەرەکە دەکرێت زیاتر دوابکەوێت کاتێک کەسی قوربانی ئامادە نییە ھاوکاری ڕێکاری لێکۆڵینەوەکە بکات.[٨] بەڵگەی لاقەکردن دەکرێت یەکێک بێت لەمانە: ناوکە ترشی DNA، لیک، پەنجەمۆر، قژ و قوماشی پێخەف.[٩]

ئەو ئەفسەر و لێکۆڵەرانەی کاریان ناساندن و دەستنیشانکردنی لاقەکەرە دووباربۆوەکانە ھەڵدەستن بە دانانی "نازناو"ێک بۆیان لەڕێی دیاریکردنی شێوازی تایبەتی لاقەکردنەکانیان.[١٠]

بەمەبەستی دەستگیرکردن و نەھێشتنی ئەو جۆرە تاوانکارانە (دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی - FBI) یەکەی ھەڵوێستی زانستی دامەزراند لە ساڵی ١٩٧٤ دا.[١١]

ڕێکارەکانی لاقەکردن

[دەستکاری]

لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان دەکرێت یەکێک لەم ڕێگایانە بەکاربھێنن: ماڵپەرەکانی ژواندانانی ئینتەرنێت بۆ دەستنیشانکردنی قوربانییەکە،[١٢] ھەڕەشەکردن لە قوربانییەکە و خێزانەکەی،[١٣][١٤] بێھۆشکردنی قوربانییەکە لە ھەندێک بارودۆخ دا، گواستنەوەی قوربانییەکە بۆ شوێنێکی چۆڵ و دوورە دەست وە ناساندن و بڵاوکردنەوەی چالاکی و وتەی ڕێخۆشکەر لەلایەن لاقەکەرەکەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.[١٥] بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠١٤ دا، کەسێکی ھەژدەساڵی تاوانبارکراو بە ئەنجامدانی لاقەکردنی دووبارەبووەوە نامەی تەلەفۆنە مۆبایلەکەی و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کیک و سناپچاتی بەکارھێنابوو بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کچان دا.

ڕێگریکردن

[دەستکاری]

پێشنیار کراوە لێکۆڵینەوە لە کەسی لاقەکەر بکرێت لە جێگەی تاوانی لاقەکردنەکە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لاقەکردنی دووباربۆوە وە دەستنیشانکردنی لاقەکەرە دووبارەبووەوەکان دەکرێت دوابکەوێت بەھۆی تەواونەکردن و کەڵەکەبوونی زانیاری و کەرستەی لاقەکردنەکان. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەدەھا و ھەزارەھا لە زانیاری و کەرەستەی لاقەکردن ھەڵنەسەنگێنروان و زۆرێک لە دەزگا یاسایییەکان کاری ژماردن و بەدواداچوون بۆ ئەو کەرەستە و زانیارییانە ناکەن چونکە ھەڵسەنگاندنەکان ئاڵۆزن و پێویستیان بە کاتێکی تەرخانکراوی زۆرە و ئەگەری دووبارە ڕاتەکان و تاساندنی قوربانییەکانیان ھەیە و ئەنجامی ئەم دواکەوتن و کەڵەکەبوونی زانیاری و کەرەستانە ڕێخۆشکەرە کەسی سەرپێچیکار بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی دەستدرێژییەکانی بەبێ ئەوەی بدۆزرێتەوە.[١٦] (دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی - FBI) خشتەیەکی زانیاری ترشی ناوەکی DNA دەپارێزێت بۆ ھەموو دۆسییەکانی لاقەکردن بۆ بەراورد و بەدواداچوون بۆیان.

ھەرچەندە ناکرێت ھیچ قوربانییەک لۆمە بکرێت بۆ ئەو تاوانەی بەسەریاندا ھاتووە بەڵام بە پێی دامەزراوەکانی سەپاندنی یاسا، دەکرێت ئەگەری لاقەکردن بەھۆی لاقەکەرێکی دووبارەبووەوەوە کەم بکرێتەوە.[١٧]

لەلایەن چەندین ناوەند و ڕێکخراوەوە رێکاری بەرگیری کردن ھاتوونەتە کایەوە بەمەبەستی پەروەردە کردن و چاندنی تۆوی بەرپرسیارێتی لە کاتی بینین یان ھەست کردن بە کردەی لاقەکردن و ڕێگریکردن لێێ.[١٨]

ڕەیچڵ لۆڤێڵ لە زانکۆی ڕۆژئاوای کەیس باسی لێکۆڵینەوەکەی دەکات و دەڵێت: «ئەنجامەکانمان پێشنیار دەکەن کە ئەگەرێکی زۆر ھەیە سەرپێچکارە سێکسییەکان لە ڕابردوودا دەستدرێژی سێکسییان کردووە لە داھاتوودا جارێکی تر ئەنجامی بدەنەوە… ڵێکۆڵینەوە لە ھەر دەستدرێژییەکی سێکسی وەک ئەوەی سەرپێچیکارێکی دوبارەبۆوە ئەنجامی دابێت دەکرێت توانای کەمکردنەوەی ژمارەی دەستدرێژییە سێکسییەکانی ھەبێت ئەگەر لێکۆڵینەوەکان سەرنج بخەنە سەر کەسە سەرپێچیکارە دووبارەبووەوەکان لە جێگەی دۆسییە تاکەکان.»[١٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Perrusquia، Marc (٢١ی ئازاری ٢٠١٤). «CA Investigation: Failure to test DNA let Cordova serial rapist continue attacks for decade». The Commercial Appeal, US Today Network. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ «New York Serial Rapist». Unsolved Mysteries. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. ^ «Northern Minnesota Serial Child Rapist Sentenced to Life in Prison». KSTP TV - Minneapolis and St. Paul. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «Serial Child Rapist Sentenced to Life in Prison». United States Department of Justice. ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  5. ^ «Pittsburgh Police Arrest Accused Serial Rapist». CBS Pittsburgh. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Tust، Amanda (June 2011). «How Serial Rapists Target Their Victims - How To Protect Yourself Against Rape». لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. ^ Rothkopf، Joanna. «Analysis of Untested Rape Kits Reveals Serial Rapists Are 'Far More Common' Than We Thought». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  8. ^ Ove، Torsten (١٥ی تەممووزی ٢٠١٦). «Old evidence turns up in contested rape conviction». Pittsburgh Post-Gazette. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. ^ Haddock، Vicki (١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦). «Four types of serial rapists - what makes them tick». SFGate, Hearst. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ James L. LeBeau, Patterns of Stranger and Serial Rape Offending: Factors Distinguishing Apprehended and at Large Offenders, Journal of Criminal Law and Criminology, Vol. 78, Issue 2 (Summer 1987).
  11. ^ Egan، Paul (٢ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «With most rape kits tested, focus turns to prosecutions». Detroit Free Press. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  12. ^ «Florence Police: Serial rapist behind bars». waaytv.com. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ Dave، Paresh (٢ی ئایاری ٢٠١٤). «Arizona teen a 'serial rapist' who victimized 18 girls, sheriff says». Los Angeles Times.
  14. ^ «Serial Rapist Who Preyed On Teenage Girls Sentenced Up to 196 Years in Prison». NBC 10, Philadelphia. ٩ی ئایاری ٢٠١٦. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  15. ^ «Confessions Of A Serial Rapist». Thought Catalog. ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  16. ^ Dave، Paresh (٢ی ئایاری ٢٠١٤). «Arizona teen a 'serial rapist' who victimized 18 girls, sheriff says». Los Angeles Times.
  17. ^ «From Crime Scene Actions in Stranger Rape to Prediction of Rapist Type: Single-Victim or Serial Rapist?». Behavioral Sciences & the Law. 30 (6): 764–781. 2012. doi:10.1002/bsl.2026. ISSN 0735-3936. PMID 22829437; Access provided by the University of Pittsburgh{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: postscript (بەستەر) closed access publication – behind paywall
  18. ^ «Experts in rape: Evaluating the evidence for a novice-to-expert continuum in the offense behavior and cognition of sexual offenders» (PDF). Aggression and Violent Behavior. 20: 26–32. 2015. doi:10.1016/j.avb.2014.12.003. ISSN 1359-1789.
  19. ^ «From Crime Scene Actions in Stranger Rape to Prediction of Rapist Type: Single-Victim or Serial Rapist?». Behavioral Sciences & the Law. 30 (6): 764–781. 2012. doi:10.1002/bsl.2026. ISSN 0735-3936. PMID 22829437; Access provided by the University of Pittsburgh{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: postscript (بەستەر) closed access publication – behind paywall